كه‌سمان
كه‌سمان له‌م سه‌ما شێتانه‌دا ده‌رباز نابين
كه‌سمان له‌م سارێژ بوو نه‌وه‌دا نابينه هه‌ناسه‌ی كوريكه‌يك
نابينه سێبه‌ری تريفه‌يه‌ك
نابينه له‌ره‌ی قژی ئه‌سپێك
* * * * * *
مه‌گه‌ر ئه‌فيون بكه‌ين به گه‌رووماندا
تا له بێ هۆ شيدا هه‌ندێ جوانی داگيرسێنێ
* * * * *
له‌م وه‌حشه‌ته ئالۆزه‌دا زه‌حمه‌ته
په‌نچه‌كانت بناسمه‌وه
زه‌حمه‌ته به شعره‌كانته‌وه به هه‌ناسه‌ت ئاشت ببمه‌وه
سه‌خته له‌و ديدارانه‌دا يه‌كدی ببينيه‌وه
* * * * * *
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ كانياوێكدا تێكه‌ڵ بم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان په‌پووله‌يه‌ك بسوتێم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ با دا بمرم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ زه‌رگه‌ته‌يه‌كه‌وه بنوم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ دونيا ته‌با بم
* * * * * *
من و تۆ و خه‌ياڵ و به‌هار هه‌ميشه ته‌من كورتين
من و تۆ و ئازادی و هاوين هه‌ميشه گه‌رمين
من و تۆ و كاغه‌ز و پا ييز هه‌ميشه ئه‌نووسين
من و تۆ و خه‌ون زستان هه‌ميشه ڵه‌بن هێرشين
* * * * * * *
ئێوارانه له‌گه‌ڵ تۆ و خوێندنه‌وه هه‌ناسه ئه‌ده‌م
شه‌وانه له‌گه‌ڵ تۆ و كتێبه‌وه ئه‌نووم
به‌يانييان له‌گه‌ڵ تۆ و خه‌ونێكه‌وه به ئاگا دێم
نيوه‌ڕۆيه‌ك له‌گه‌ڵ تۆ و خۆم به‌شه‌ڕ دێم
له‌دونيايه‌ك له‌گه‌ڵ تۆ و ژياندا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر سفری هه‌بوون
* * * * * * *
له‌دوای تۆدا نزانم ئه‌بێت چ كراسێك بگۆڕم ؟
* * * * * * *
له‌گه‌ڵ مندا دڵره‌ق مه‌به
دڵره‌قی گيان له تۆ نايه
بێ تۆ ژيان له خۆڕايه
وا ته نيایی له رۆحمايه
وه‌ره ئازيز..كزه‌ی جه‌رگم
له‌دووری تۆ وا له‌مه‌رگم
به‌سه دووريت..ته‌نيای وا
كه‌ۆتۆته سه‌ر روح و ره‌نگم
وه‌ره ئازيز ده‌ستم بگره
وه‌كو جاران ماچم بكه
له باوه‌شتا تێر بمگوشه
خه‌م له دڵ و گيانم ده‌ركه
هوشنگ شێخ محه‌مد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )