
06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن گه‌وره ده‌بێ
دره‌خت .. هه‌تا باڵاتر و
ساڵانی ته‌مه‌ن بژمێرێ
کارته‌ی ناسک‌تر ده‌رئه‌کا
له‌سه‌ریه‌تی بسه‌لمێنێ
مه‌ودای ژینی نووحیشی بێ
پێویسته به پێوه بژیێ.
هه‌ر به پێوه‌ش دوا هه‌ناسه‌ی سۆز و ئه‌وین
به ڕه‌شه‌بای وێڵ
بسپێرێ.....!
زه‌ریا .. تا قووڵتر هه‌ڵکه‌وێ
زه‌ریاوانی له‌خۆ بورده‌و دێوانه‌تری پێده‌وێ
هاتنه‌کایه‌ی مرۆڤ وایه
بۆ هه‌ر رازێ.. هه‌ر نادیارێ
چه‌ندین پرسیاری سکپڕی لێ ده‌بارێ.
زه‌ریا بۆخۆی
دنێیه‌کی به‌ڵاجه‌وی و پڕ خولیایه
په‌ی بردن به هه‌ر زانست و سه‌ختیێکیش
له ده‌سپێکی فێربوونی
ئه‌لف و بێ دایه...!
سه‌ره‌ژنی شۆخ و سه‌ماخ!
قایم و به‌رزی وه‌ک و شاخ
ته‌قه‌للامه .. به ورده هه‌نگاوی هێمن
هه‌موارکه‌م زه‌نوێری ناو بێرکمی سنگت
ببمه یاخه‌ری هه‌میشه بۆ چه‌مه‌نی ته‌ژیی گوڵت
رام که‌م ئاسکی سه‌رنجی ترسا‌و و سڵت! .
ره‌شبه‌ڵه‌کی چاوچاوانێی په‌یوی ناسک
دوور له چاوان بسازێنین.
که‌وشه‌نی ئه‌سته‌م و ده‌گمه‌ن ببه‌زێنین.
به‌ره‌و نه‌عیمی فه‌راهه‌م
ده‌رگا کڵۆم دراوه‌کان
بترازێنین...!
ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی .. به سه‌راب ناوی ئه‌هێنی
فریشته‌ی خۆشه‌ویستییه‌کی گه‌وره‌یه
بۆ ناو دارستانی دێمت .. به‌ڕێوه‌یه
ده‌نگدانه‌وه‌ی چریکه‌یه‌کی نێرانه‌ی عومر چارده‌و ئاوه‌ز
په‌نجای له‌گه‌ڵدایه.
شۆڕه داری به‌رهه‌مداری پێگه‌یشتووت
به ئه‌سپایی ئه‌جوولێنێ
نه‌با گه‌ڵای بۆن مێیینه‌ی ژه‌نگ هه‌ڵێناو
له‌ته‌ک ئه‌شکی بێ ئومێدی هه‌ڵوه‌رێنێ .
ئای له‌و دڵه پێکراوه‌ی من.. به ناڵه‌یێ
باژێڕی سڕبووی دڵداری ئه‌ورووژێنێ...!
له ئاستی په‌یمانه‌ی لێواولێوی خه‌مت
جگه‌ر سۆز و شه‌شدانگ مه‌ستم
وه‌ی که پێوه‌ی گه‌شه‌ده‌کاو .. ئۆقره ناگرێ
په‌پووله‌ی لێوی هه‌ڵبه‌ستم..!
خانمه شێخی هۆنینه‌وه‌ی هزره‌کانم:
من له ته‌کیه‌ی چۆڵ و بێ ئه‌ڵقه‌ی زیکرتا
ده‌روێشێ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ستم!...
ئیسماعیل ئاودێر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|