
06-19-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دایک دایك ئه‌و كه‌سه‌یه كه وه‌سف كردنی به نووسین یان وتن ناگونجێ، ئه‌و كه‌سه‌یه كه گه‌وره‌ترین ڕێزی پێ به‌خشراوه. بۆیه منیش وه‌ک هه‌موو ڕۆڵه‌یه‌ک ده‌مه‌وێ هه‌ستی خۆم به‌رامبه‌ر به دایك ده‌ربڕم. ئه‌مه‌وێ به چه‌ند ڕسته‌یه‌ك ڕای خۆم به‌رامبه‌ر دایك ده‌ڕبڕم. دایك ئه‌و مرۆڤه به‌ڕێزه‌یه كه ژیانی خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كۆرپه‌كه‌ی له ده‌سپێكی ژیانه‌وه تا كۆتایی ژیانی، بۆ ئه‌و منداڵه كه له لای وی له هه‌موو شت گه‌وره‌تره. ئه‌وه‌ی من بتوانم به‌رامبه‌ر به دایك بیڵێم ئه‌وه‌یه كه دایك گه‌وره‌یه وه‌ك چیا، شیرینه وه‌ك ووڵات، جوانه وه‌ك گوڵ‌و به نرخه وه‌ك زێر. دایه گیان ده‌ڵێم هه‌میشه ده‌رمانی بۆ ده‌رده‌كانم، ئاوی بۆ تینوو‌شكانم، خۆراكی له‌كاتی برسێتیم‌دا و ڕووناكیت له كاتی تاریكیمدا. ڕاسته دایه گیان شتی به ڕێز و به نرخ زۆره، به‌س تۆ به نرختری له هه‌موو شت. نموونه‌مان بۆ ڕێز گرتن له دایك ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) فـه‌رمـوویه‌تی: « به‌هه‌شت له ژێر پێی دایكانه ». له كۆتایی دا ئه‌ڵێم هیوادارم كه هه‌موو منداڵێک ئه‌وه‌نده ڕێز له دایکی بگرێت كه هیچ نه‌بێ پاداشتی ئازارێک یان شه‌ونخونیه‌كی باته‌وه.
« دایه گیان پێت ناڵێم گوڵ
چونكه ده‌زانم سیس ده‌بی
پێت ناڵێم مانگ
چونكه ده‌زانم وون ده‌بی
پێت ده‌ڵێم دڵ
چونكه قه‌ت له بیر ناچیته‌وه »
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|