
06-20-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه لـی دێـوانـه

ناودار وه‌لی دێوانه له سه‌رچاوه‌كاندا ساڵی له دایك بوونی ئاشكرا‌و دیار نییه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا ژیاوه و كۆچی دوایی كردووه (بگره له ساڵی 1756دا هێشتا له ژیاندا بووه). ئه‌م شاعیره هه‌ست ناسكه شه‌یدای شه‌مسه‌ی كچی قادر شێروان ناوێك بووه، كه یه‌كێك بووه له سه‌رۆك خێڵه‌كانی تیره‌ی كه‌ماڵه‌یی واته (هه‌مان تیره‌ی شاعیر).
وه‌لی به ته‌واوی دێوانه‌ی (شه‌م) ده‌بێت و گه‌لێك شیعری ناسك و قه‌شه‌نگ و هه‌ستبزوێنی پێدا ده‌ڵێت . ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستیی شاعیر بۆ دڵداره‌كه‌ی له ئه‌ده‌بی كوردیدا ده‌گاته ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیی مه‌جنون و له‌یلی و شیرین و فه‌رهاد و مه‌م و زین. وه‌نه‌بێت وه‌لی دێوانه‌ش كوڕی پیاوێكی هه‌ژار بوو بێت، بگره كوڕه گه‌وره‌ی كه‌سێكی ده‌ستڕۆ و ده‌وڵه‌مه‌ندی نێو تیره‌ی كه‌ماڵه‌یی بووه به‌ناوی حه‌مه سوور، كه زۆر مه‌به‌ستی بووه كوڕه‌كه‌ی به ئاواتی دڵی خۆی بگات . بۆیه چه‌ند پیاوماقووڵێكی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ناردۆته لای باوكی شه‌م به مه‌به‌ستی داواكردنی كچه‌كه‌ی بۆ وه‌لی دێوانه، ئه‌وه‌بوو داواكه‌ی په‌سه‌ند كرا. به‌ڵام له به‌دبه‌ختیی شاعیر، زۆری نه‌برد له كاتی كۆچی هاوینه‌ی جاف به‌ره‌و كوێستان، ناكۆكی له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاعیر و بنه‌ماڵه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له (كه‌لی په‌یكووڵی) دا، ڕوویداوه. ئیدی به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌وه، هه‌ردوو دڵدار به یه‌ك نه‌گه‌یشتن و، وه‌لی دێوانه تا دواڕۆژی ژیانی ئازار و غه‌مێكی سه‌ختی چه‌شتوه كه له شیعره به‌سۆز و لوتكه‌كانیدا به ته‌واوی ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه‌و دیاره. وه‌لی سنبولی خۆشه ویستی عه‌شیره‌تی جافه‌و له‌گه‌ڵ شه‌مدا گه‌وره‌ترین قوربانی تایه‌فه‌یه‌گه‌ریی و كه‌لتوریی سه‌رده‌می خۆیان بوون. ئێشتاش گۆڕی وه‌لی دێوانه به قه‌د پاڵی كێوی ( سه‌ید صادیق )ه‌وه‌یه له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادقی ناوچه‌ی شاره‌زوور

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|