ژیله‌مۆی حه‌ز
من زۆرت لێپاڕامه‌وه
تا له خه‌یاڵه ئاسمانییه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی ئێستات
ده‌ست به‌ردار بیت
ووتم بچۆره ناو پێخه‌ف
پێخه‌فی قرمزی و ئه‌رخه‌وانی
خه‌و ببینه
که چاوه‌کانم به پێنووسی خه‌ڵوزی دڵت
بۆ ده‌ڕێژیت
تۆ ده‌زانیت، ئا له‌وکاته‌ی
که ده‌رگای زیوینی ڕه‌شی
دڵمتبه‌کلیلی
نه‌هه‌ماتی و خه‌م و حه‌سره‌ت کرده‌وه
ئه‌و کاته من
سه‌رم خسته سه‌ر ئامێزی
ئاڵتوونی ئه‌فسوناویت
تا بزانیت
که خه‌ونه سه‌رابییه‌کانت
ناخمهیلاک و هیلاک ده‌که‌ن
ئه‌و کاتانه
شه‌تاوی پڕ له نازی غوربه‌ت
مولوله‌ی شاده‌ماریهه‌سته په‌مه‌ییه‌کانمی
خسته ناو گوڵدانی
ئه‌وینی حه‌زه شێته‌کانت
ئیتر حه‌زه‌کانی منیش
له شه‌وێکی ده‌یجوردا
ده‌ستیان کرده‌مل و گه‌ردنی شووشه‌ییت
تاوای لێهات
بولبولی ناخی بارانی سه‌وزم
که‌وته فڕین
بۆ نێو باخ و کێڵگه‌ی حه‌زه سه‌ر لێشێواوه‌کانت
ده‌سا تۆش جێم مه هێڵه
له‌م غوربه‌تی بێ تۆییه‌دا
له‌م به‌هاری زه‌ردی هه‌ڵبزرکاوی بێ کۆتاییه‌دا
تا بتوانم سوجده
بۆ په‌یکه‌ری دڵه به به‌رد بووه‌که‌ت ببه‌م
تا بۆ دوا جار نزا بکه‌م نیگار عه‌لی…. ئه‌ڵمانیا …3.10.2006
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|