
06-20-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌نیایی
من تانیاییم ده‌ڕژێته نێو چۆمی وشه
چرکه‌کانم ئه‌دورێنم به پیته‌وه
ئازیزه‌که‌م
له‌م به‌رزه‌خه جل و به‌ری ده‌سه‌ڵاتت پێ ده‌ردێنن
روتی ، روتی ، رووت
هه‌ڵتئه‌واسن به سه‌لیبی چاوه‌ڕوانی و
چرکه‌کانت
دانه دانه
یه‌ک …
دو …..
سێ ….
تۆ که رۆڵه‌ی شه‌وه‌زه‌نگیت
له جه‌هه‌ننم بویی له‌دایک
خازمهه‌ریر گؤشی کردویی و
به ره‌وڕه‌وه‌ی چاره‌ره‌شی…
بۆ پێم ده‌ڵێی
ده‌رزی دوریت
ده‌زۆی سپی دوری له‌سه‌ر شه‌وی قژم
تۆ نه‌زانی ئه‌سپی تووشی خه‌م را بێنی و
له‌شه‌قامی ته‌نیاییدا بیغارێنی
ئه‌بێ ده‌رگای کام خوا لێده‌م
گوڵ ئه‌ستێره‌ی
باخچه‌ی هیوای شه‌وار گه‌سته‌م
له‌به‌سته‌ڵه‌ک بپارێزێ
تۆ ئه‌توانی زۆر بژمێری
دڵت وه‌کو نیشتمانه و
ته‌نیاییشت،
سه‌بوریشت…
من ئه‌زانم زۆر ئه‌ژمێری
به‌ڵام خۆ تۆ به‌ته‌نیا نیت
شه‌ویش ته‌نیا
هه‌ر ئه‌توانێ چاوو که‌ڕ بکات
ده‌نگ هه‌ڵێنه با بت بینم
کازێوه زۆر نزیکتره تا نیوه شه‌و
دۆێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێمان
په‌لکه ده‌که‌ین
سه‌رپه‌لکه‌که‌ی گوڵی خه‌نده.
ره‌سووڵی سه‌فه‌ریانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|