
06-22-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هێڵێك له سه ر ...
هێڵێک ئه بڕم و
سه ر ئه که وم له هێڵێک دا
جوانی یانی،به یانی
باوەر ناکه ی؟
چاو له دەسته خۆرماییه کانت که،
سه هۆڵ یانی هاوین
ترێ یانی ئارەق
کیبۆرد یانی قسە!
که واته ،
له هاوینێکی ئارەقاویدا دەدوێم.
شێنترێن وشه
شێتترین وشه یه،
(ئایه ته پیرۆزەکانی شێتترین شێعر)
هێڵێك له سه ر هێڵ دادەنێم
تێلێگرافێك سه فه ر دەکەم
1-1-1-
دەسته کانت ئاوێنه یه و پرچمی تێ شانه دەکه م
چاوەکانت خورماییه و مێشکمی پێ پێریۆد دەکه م
باوەر ناکه ی؟
سه فه ر بکه
سەفه ر یانی سیفر
یانی دەسپێك.
په یژە برقییه که ت بۆ دادەنێم
سه فه ر که
شه وێک ڕاوە ئه ستێرە
شه وێک سه ر له خوارێ که
ئااااااااا
هه زار و یه ک شەوە
ڕاوە ئه ستێرە دەکه ی
ئه ی من و تۆ؟
ـ من و تۆ یانی چی؟
هێڵێک له سه ر هێڵ دانێ
له ناوم دا هێڵک به!
ـ من و تۆ یانی چی؟
منیش له خۆمدا هێڵك بم
من و تۆ یانی ترس
ئای خوایه ئه م شێعرە کورته
کۆتایی نایه
-شێته کۆتایی بێت دەمرێ
شێت خۆتی و حه وت پشتی شێعری شێت؟!
نیوە شه وان مه سێج مه پێکه گوڵم!
تریفه هه ک دەکه م،
نه کا بتۆرێی گوڵێ؟
ئهنوهر عهرهب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|