
06-22-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بێده‌نگییه‌ک که له ناوه‌رۆکی بێمانای زه‌مان دێته‌ده‌ر
له‌ته‌نیایی مهستێکدا که له ژوورێک دامرکاوه
وه له قێڕه‌ی قه‌لێک به‌سه‌ر شینگێڕێکی ته‌نیا له گۆڕستان
بێده‌نگیه‌ک که به پرتاو تێپه‌ڕ ده‌بێت و
حه‌قیقه‌تی مرۆڤ
له وشکهدهشتی پڕشه‌پۆلی هزریدا وێڵ ده‌کات.
من له بێده‌نگییه‌ک ده‌دوێم که له قاقای به‌رزی خه‌ڵکی گهوجا
دۆزیمه‌وه،
له سۆزی نمه‌نمه‌ی باراندا هاته دڵم
بێده‌نگییه‌ک که پیاوێ هه‌ستی کرد و خۆی له سێداره دا،
بێده‌نگییه‌ک که له ڕۆحی ساردی پایزا ده‌ژی،
له سه‌ر دڵۆپهئاونگی سه‌ر په‌لکه‌گیا و
له ته‌نیایی شه‌وی بارانی و
شووشه‌ی ته‌ڕ و
شه‌پۆلی مووسیقاو
برووسکه‌ی هه‌ور و دووکه‌ڵی سیگارا
ده‌ژی،
وه له کاتی داڕمانی شکۆی من
بێده‌نگی
له‌وپه‌ڕی هه‌ر خۆشه‌ویستییه‌ک
بێده‌نگییه‌ک
به نهێنی ده‌دوێت.
له‌وپه‌ڕی هه‌ر شادییه‌ک هه‌ر گریانێک
بێده‌نگییه‌ک به نهێنی ده‌دوێت،
بێده‌نگییه‌ک
که به پرتاو تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له نێو نیگای گه‌رمی تۆدا.
من له بێده‌نگییه‌ک ده‌دوێم
پڕ له هاوار و گریان و
ده‌رچوون به ده‌س سڕی زه‌مان و
هه‌رای ژیان و بیری نه‌مان و خه‌می نان
ئاخ،
بۆ ساتێ
دامرکان.........
فه‌ریق به‌سیری ۱۳۸۷
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|