ئاژه‌ڵ ....
فیل
فیل... زلترین گیانله‌به‌ری شیرده‌ره كه له‌سه‌ر وشكایی ده‌ژی، ته‌نیا نه‌هه‌نگ كه گیاندارێكی ئاوییه و له فیل زلتره. هه‌روا زهرافهش له‌و بهباڵاتره. فیل به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناو دارستان و ده‌شتاییه‌كاندا ده‌ژی و له هیند كه ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری ئاسیا و هه‌روها له چه‌ند وڵاتێكی كیشوه‌ری ئه‌فریقاشدا هه‌ن .
دایكهفیلهكان هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانیدا ده‌ژین و كهڵهفیلهكانیش زۆربه‌ی كات به‌ته‌نیا ده‌ژین. یه‌كێ له دایكهفیله به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌بێته پێشڕه‌وی ڕه‌وه فیلێك .
فیل دوو گوێی گه‌وره‌و لمۆزێكی درێژی هه‌یه. لمۆزهكهی وه‌ك لوتێكی درێژ وایه، ده‌توانێ بۆ سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی ببات و به‌ری دره‌ختی له گه‌ڵا و میوه‌ی پێ بگرێت و بیبات بۆ ده‌می. هه‌روها به لمۆزی ئاو ههڵدهڵوشێت و ده‌یخواته‌وه، هه‌ندێ جاریش كه گه‌رمای ده‌بێت هه‌ر به لمۆزی ئاو یان خۆڵ به‌سه‌ر له‌شیدا ده‌پرژێنێت. فیل هه‌ر به لمۆزیشی بۆن ده‌كات و خۆی به فیلهكانیتر ده‌ناسێنێت ، هه‌ر به‌یارمه‌تی لمۆزی مێش و مه‌گه‌ز له خۆی دوور ده‌خاته‌وه. فیل چوار ددانی هه‌یه كه خواردنی پێدهجوێت وكاتێ ددانه‌كانی كولدهبن و ده‌كه‌ون ددانی تر له جێگه‌كه‌یان ده‌رده‌چنه‌وه .
پێیه‌كانی فیل پان و هێلكه‌یین، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر زلوقورسه له‌ژێر هه‌ر پێیهكیدا نه‌رمه لهپكهیهكی چه‌ور هه‌یه، ئه‌م لهپكهچهوره یارمه‌تی ده‌دات كه به نه‌رمی به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ی ژێرپێیه‌كانی ئازاریان پێ بگات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیه‌كانیشی ئه‌وه‌نده پانن شوێنپێی قوڵ به‌دوای خۆیاندا به‌جێناهێڵن .
فیل به زاوزێ زۆر ده‌بن، بێچووه فیل پاش له‌دایكبوونی به چه‌ند كاژێرێك ده‌توانێت هه‌ستێته سه‌ر پێ. له‌شی به تووك داپۆشراوه و پاش ماوه‌یه‌ك تووكه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌رێت. پاش چوارمانگ بێچووه‌كان ده‌كه‌ونه گهڵاوگیا خواردن. دایكییان تا چوار ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت له شیردانی بێچووه‌كانی. بێچووهفیل كه له‌دایك ده‌بێ ته‌نیا 100ـ120كیلۆگرام ده‌بێت، كهتهمهنیشیان ده‌بێت به شه‌ش ساڵ كێشیان ده‌گاته یه‌ك ته‌ن ( هه‌زار كیلۆگرام ). گه‌ر بێچووه‌كان نێرینه بن ئه‌وا تا ته‌مه‌نی ده ساڵی له‌گه‌ڵ دایكیاندا ده‌بن، گه‌ر مێینه‌ش بن ئه‌وا هه‌موو ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ دایكیاندا ده‌مێننه‌وه. فیل نزیكه‌ی هه‌فتا ساڵێك ده‌ژی، به‌ڵام له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌و فیلانه‌ی كه هه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ببنه پانزه ساڵ ده‌مرن، یه‌ك فیل له پێنج فیل ته‌مه‌نیان ده‌گاته سی ساڵ. گه‌وره‌ترین دوژمنی فیل مرۆڤه، مرۆڤ هه‌وڵی كوشتنی فیل ده‌دات تا ددان و شفرهكانی بۆ خشڵ و ڕازانه‌وه به‌كاربهێنن .
فیل له‌به‌رئه‌وه‌ی گیاندارێكی زله و پێویستی به خۆراك و ئاو زۆره كه پێی تێرببێت، له ڕۆژێكدا شانزه كاژێر خه‌ریكی خواراك په‌یداكردنه و ته‌نیا چوار تا پێنج كاژێر ده‌خه‌وێت، به ڕۆژ هه‌ر به پێوه و به شه‌ویش به پاڵدهكهوتنهوه ده‌خه‌وێت .
ئه‌و فیلانه‌ی له ئه‌فه‌ریقا ده‌ژین زلترن، گوێیشیان له‌و فیلانه كه له ئاسیا ده‌ژین گه‌وره‌ترن .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-23-2011 در ساعت 05:35 PM
|