
06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پشیله
پشیله یه‌كێكه له ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان و له مێژه‌وه له ئه‌فریقاوه هاتووه و پێش پێنج هه‌زار ساڵ له وڵاتی میسردا ماڵی بووه، پشیله به‌پێچه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی تر خۆی به دوای مرۆڤدا گه‌ڕاوه و ماڵی بووه. ماڵه‌كان بۆ پشیله سه‌رچاوه‌ی خواردن و ئارامی بوون. مرۆڤیش ئه‌مه‌ی پێخۆش بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاوی مشك و جرجی ناو ماڵه‌كانی پێكردووه .
پشیله زۆر جۆری هه‌یه، بچووك، گه‌وره، تووك درێژ، تووك كورت. ئه‌م تووكه‌ش یارمه‌تی پشیله ده‌دات كه سه‌رمای نه‌بێت. ماسولكه‌ی قاچه‌كانی دواوه‌ی به‌هێزن و یارمه‌تی پشیله ده‌دات كه به‌خێرایی ڕابكات و به‌رز بازبدات. كلكه درێژه‌كه‌شی یارمه‌تی ده‌دات كه هاوسه‌نگی خۆی ڕابگرێت به‌تایبه‌تی كه به‌سه‌ر دار و دیواردا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت. پشیله ددانه‌كانی تیژن و به‌ئاسانی ده‌توانێت نێچیره‌كانی بگرێت. چڕنووكه‌كانی پشیله تیژن له‌كاتی سه‌ركه‌وتنیدا چڕنووكه‌كان له دار و دیوار گیرده‌كات. چاوه‌كانی پشیله تیژن له تاریكی‌دا له مرۆڤ باشتر ده‌بینن. بیلبیله‌كانی به گۆڕانی ڕووناكی ده‌گۆڕێت، به تاریكی بیلبیله‌ی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ڕووناكی له چاویدا كۆبكاته‌وه، كه ڕووناكیش ده‌بێت بیلبیله‌ی چاوی بچووك ده‌بێته‌وه. گوێی پشیله زۆر سووكه، ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌ی كه مرۆڤ گوێی له هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌ك نییه، پشیله گوێی لێیه .
پشیله‌ش گیاندارێكی شیرده‌ره و بێچووی ده‌بێت، هه‌ر جاره سێ تا حه‌وت بێچووی ده‌بێت و به شیری دایك گه‌وره ده‌بن، پشیله هه‌شت گوانی هه‌یه .
كه بێچووه‌كانیش له‌دایك ده‌بن چاویان نابینێ و پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاویان ده‌كرێته‌وه. دایك به ددانه‌كانی بێچووه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنكی كه ده‌یانگوێزێته‌وه. پاش سێ مانگ بێچووه پشیله به ئاسانی به‌بێ دایكی ده‌توانێت بژی .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|