
06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ورچ
ورچ یه‌كێكه له گیانداره شیرده‌ره گه‌وره‌كان و به‌رزی ده‌گاته 90ـ 125 سانتیمه‌تر و كێشی ده‌گاته 100ـ 315 كیلۆگرام. له‌شی به تووكێكی چڕ‌وپڕ داپۆشراوه. ورچ دوو جۆری هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌نگیان قاوه‌یی باوه و زیاتر له دارستانه‌كاندا ده‌ژین، ئه‌وانه‌شیان كه تووكیان سپییه و له ناوچه سارد و سه‌هۆڵبه‌نده‌كاندا ده‌ژین كه به‌فری زۆری لێده‌بارێت .
ورچ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زل و قورسه به‌ڵام خێرایه له ڕه‌وتیدا، باش به‌سه‌ر دره‌ختدا هه‌ڵده‌گه‌ڕیت. ورچ هه‌ستی بۆنكردن و بیستنی به‌هێزه، به‌ڵام باش نابینێت .
ورچ به كۆمه‌ڵ ناژین، به ته‌نیا یان ده‌ڵه‌ورچ له‌گه‌ڵ بێچووه‌كانیدا ده‌ژی .
له‌سه‌ره‌تای پاییزدا كه ئاووهه‌وا به‌ره و ساردی ده‌ڕوات و سه‌ره‌تای وه‌رزی زستان باری ژیانی ورچ ته‌واو ده‌گۆڕێت،. له‌و وه‌رزه سارده‌دا ئه‌وه‌نده خۆراكی ڕۆژانه‌ی بۆ په‌یدا ناكرێت كه پێی تێرببێت، له‌به‌رئه‌وه به‌ره‌به‌ره خۆی دوورده‌خاته‌وه و خۆی ده‌خزێنێته په‌نایه‌كی وه‌ك كونه‌ئه‌شكه‌وتێك بۆئه‌وه‌ی بچێته خولی سڕبوونه‌وه. له‌و په‌نایه‌دا پووش و په‌ڵاش له خۆی كۆده‌كاته‌وه جێی خۆی خۆش و گه‌رم ده‌كات. له‌سه‌ره‌تاوه ورچ به قووڵی ناخه‌وێت به‌ڵكو چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ده‌وێت، له‌و كاتی سڕبوونه‌دا فه‌رمانه‌كانی مێشكی سست ده‌بن و دڵی هه‌شت تا ده‌جار له خوله‌كێكدا لێده‌دات، له‌كاتی ئاسایی‌دا دڵی ورچ چل تا په‌نجا جار له خوله‌كێكدا لێده‌دات. ده‌مه‌وبه‌هار له‌سه‌ره‌تای مانگی نه‌ورۆزدا كه ئاووهه‌وا به‌ره‌و گه‌رمی ده‌ڕوات هێدی هێدی ورچه‌كان هۆشیان به‌خۆیاندا دێته‌وه، گورجوگۆڵ ده‌بنه‌وه و ژیانه ئاساییه‌كه‌یان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه .
ورچ به زاوزێ بێچوویان ده‌خه‌نه‌وه كه به كوردی پێیده‌وترێت بێوه‌ڵه، ئه‌و بێچووه‌یش كه له‌دایكده‌بێت زۆربچووكه و ئه‌وه‌نده تووكی پێوه نیه. بێچووه‌كانی زۆر بچوكن و قورساییان ته‌نیا نیوكیلۆگرام ده‌بێت و درێژییه‌كه‌شیان بیستوپێنج سانیتیمه‌تر ده‌بێت، تا چوار پێنج هه‌فته هیچ نابینن.ورچ هه‌ر جاره‌ی دوو تا سێ بێچووی ده‌بێت. ئه‌م بێچووانه تا ساڵ ونیوێك به شیری دایكیان ده‌ژین. ئه‌وه‌ی سه‌یره زاوزێی ورچ له وه‌رزی زستاندا ڕووده‌دات له كاتێكدا كه ده‌ڵه‌ورچ له خولی سڕبووندایه .
ورچ زۆر شت ده‌خوات له‌وانه گۆشت، میوه، به‌ری هه‌ندێ دره‌خت، ماسی، ڕووه‌ك و مێشومه‌گه‌ز . ورچی سپی تا په‌نجا ساڵ ده‌ژی .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|