...
۱
پێکه‌نینێکی کاڵ کاڵ
لێوه‌کانم ئه‌خواته‌وه
چاوه‌کانم له چاوه‌ڕوانی جاده‌یه‌ک دائه‌مرێت
ژهکوو بمبات تا سبه‌ی
تا رۆژی سووربوونه‌وه‌ی پێکه‌نینت
2
بووم به شێعرێک پڕ له وشه‌ی ته‌نیایی
ناکام له‌سه‌ر کاغه‌زه‌که
به‌جێ مام
که‌س نه‌مینووسیه‌وه
3
باران ده‌بارێت
وه‌ره ژێر چه‌تری گۆناکانمه‌وه
ئه‌ترسم بتدزن
سێبه‌ری خنکاوی نێوکۆڵانه‌کان
باران له پشت دیوارێک
بێڕه‌حم تر له په‌نجێره
بۆم ئه‌ڕوانێ
ژیرنابمه‌وه
ته‌نانه‌ت به ده‌نگی تۆ
پڕم له قیژه‌ی ناحه‌زی ته‌نیایی
شێعر له سه‌ر زمانی ئێواره‌یه‌ک
که تووشی خۆم ده‌بووم
به‌رزتر له چپه‌ی باران
ئه‌گات به هه‌نیسکی دڵم
باران هه‌ر بارانه و
په‌نجێره هه‌ر بێڕه‌حم تر له دیوار
4
ئێره هه‌رێمی په‌نجه شکاوه‌کانه
له سه‌ر مه‌یتی ئاسمان
خۆم له ئازاری پێکه‌نینه‌کانت ئه‌شارمه‌وه
ئه‌زانم
به‌یانی به قاقایه‌که‌وه له دارم ئه‌ده‌ن
به‌ر له ئاڵۆزبوونی تۆ
خواکان
له خه‌و هه‌ستان و
خۆیان له نێو له‌پی ئاسمان شارده‌وه
ژیلا سه‌فایی - دیوانده‌ره