ئای ئه گه ر حه وت بم
حه وت به حێی حه مام و جحێڵ
حه وت جار جحێڵ بم و
حه مام یانی حه وت و حه وت به راستی
بێ حه یان
که حه وت میوه یه کی حه ڵاڵه
جحێڵ مه حکوومه به حه وت زه ڕبه حه یاو
- ئێستا له حه فتاوحه وت دا بلاته کلیفم و
گێژ ده خولێمه وه
حه وت حه قه وه کوو حه ج
بۆیه حه وتێکی جحێڵ به حه مامه وه باڵنده یه و
میوه یه کی حه وت زلعی له تام دا حه ڵاڵه و
له حه یا دا چۆڵ
یانی گه رمای حه وت
تامی جۆزه ردانی هه یه و
من حه وت جار حاجی به تامی جۆزه ردانم
1- ئه گه ر حه وت به حێی حه یا بی
2- ئه گه ر حه یا له تامی زلعێکی پیر حه فتاوحه وته
3- ئه گه ر حه مام بۆ حه یا جۆزه ردانه
4- ئه گه ر میوه له جحێڵی دا حه وت تامی چۆڵه وه ک حه یا
5- ئه گه ر زلعێکی جحێێڵ چۆڵه له حه یا
6- ئه گه ر حه فتاوحه وت به شێکه له حه ڵاڵ
7- ئه گه ر تامی حه وت به شێکه له پیری جحێڵ
ئای ئه گه ر حه وت بم
من حه وتێکی حاجی به تامی جۆزه ردان
جحێڵم و
حه فتاوحه وتێکی چۆڵ به تامی باڵنده
پیرم پیر
ئای ئه گه ر حه وت بم
حه وتێکی گێژ
که له تابڵۆیه کی جۆزه ردانی باڵنده م و
به حه وت زاراوه ی کوردی دهجیکێنم
که له حه وت ساڵی کۆتاییم هات
باڵنده حه وت ساڵیتریش درێژه ی ده بی و
له حه فتاوحه وت دا گێژ ده بم و
حه وت سه رم ده بی به کوردی
شه ممۆ ...............................حه مام
یه ک شه ممۆ ........................جحێڵ
دوو شه ممۆ.........................حه یا
سێ شه ممۆ........................حه ڵاڵ
چوار شه ممۆ......................حاجی
پێنج شه ممۆ.................... حه ق و
ئای ئه گه ر حه وت بم
جومعه ......................من به راستی حه وتێکی خیاڵبافم
کهریم خزری - شنۆ