
06-26-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاو و باخچه
1
كه‌وه‌رزی ره‌نگینی باخچه‌كان
په‌پووله‌ی رووناكی
ده‌به‌خشنه ملوانكه‌ی گه‌ردنم
بۆنی گوڵء وه‌نه‌وشه‌ی چڵ
ئه‌رِژێنه وولاَتی دڵمه‌وه‌و
بووكی خه‌یاڵی دابرِانء
خۆشه‌ویستی ئێواره‌یه‌كی باخچه
ده‌بێته ئاسمانی شه‌رمء
باوه‌ش به‌په‌رِه‌سێلكه‌ی
رۆحی ئه‌رخه‌وانی خۆمدا ده‌كه‌م
2
كه‌له‌ره‌نگی زه‌ردی باخچه‌كان ده‌رِوانم
مه‌رگ په‌نجه‌ره‌یه‌كی ژاكاوه‌و
ده‌بێته نیگاری گوڵدانێكی تێكشكاو،
هێدی هێدی
به‌فری دڵم سه‌وز ده‌بێء
دڵی باخچه‌ش، ره‌نگی هه‌تاو
3
باخچه ئاوێنه‌یه‌كی بێده‌نگه‌و
هه‌ستی هه‌یه‌ء، خه‌یاڵی خۆی
ده‌به‌خشێته پرشنگی مانگ
كه‌وه‌رزی باخچه‌ش كۆتاده‌بێ
ته‌مه‌ن ده‌بێته ته‌نیاییء
په‌رِه‌ی گوڵیش زه‌رد ده‌گه‌رِێ
4
چاوی باخچه‌ی ماڵه‌كه‌مان
ووشه‌یه‌كن له‌بێده‌نگی
به‌هارێكن پرِ تاریكی
چاوه‌رِوانی بارانێكی زۆر به‌خورِن
سۆزی گوڵه‌كانی ئاوپژێن كات
5
حه‌وزی ماڵه‌كه‌شمان
پرِله‌ماسی رِه‌نگاو رِه‌نگه
چاوه‌رِوانی پروشه‌ی
گۆرینی وه‌رزی خۆره‌تاوێكن
تاكوو گه‌رووی باخچه‌كانی
پێ ئاو بده‌ن
6
له‌دڵی باخچه‌كانء
به‌رزایی دره‌خته‌كانه‌وه
فرمێسكء شه‌ونم ده‌بارێ
تاكوو چاوی ده‌ریاكانیش
به‌شه‌رابی شه‌پۆله‌كان ،
خۆیان بشۆن
7
مۆمی شه‌ویش دڵۆپ دڵۆپ ئاوا ده‌بێ
منیش له‌سوچێكی ده‌ریاكه‌وه
به‌لایلایه‌كی ناسكی گه‌رمه‌وه
تێرده‌خه‌وم
تاكوو برِوانمه باخچه‌یه‌ك
دڵی شعرێك له‌دایك بێء
له‌ناخمدا بێته هه‌تاو
7
كه‌ده‌رِوانم سه‌رله‌نوێ رۆژ ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێی له‌ناوباخچه‌یه‌كی
تاریكی‌دا به‌جێماوم،
ده‌ستی نه‌رمی باخه‌وانیش
سروشتی گوڵه‌كان ئاونادا
تاچرۆبكه‌نء، بێنه سه‌ما
8
بۆئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی
ره‌شماڵی خۆی هه‌ڵبدا
ده‌بێ دڵی باخچه‌ش
ئاشت كه‌ینه‌وه
تاكوو له‌ژێر ساباتیدا
پشوو بده‌ین
9
بیر له‌په‌نجه‌ره‌ی رابردوو ناكه‌مه‌وه
تاكوو ژیان به ئه‌ندێشه‌وه نه‌بینم
چونكه تۆ به‌شێكی له‌باخچه‌ی دڵمء
له‌گه‌ڵ مندا دێتء ده‌رِۆیت
10
تۆ گۆرانی بۆ باخچه‌كان ده‌چرِیت
تاكوو كه‌ناره‌كانی نائومێدیان بیرچێته‌وه
تۆ داڵده‌ی شه‌وێكی ترسناكی
باخچه‌ش ده‌ده‌یت
تاكوو شنه‌ی شه‌ماڵ
نه‌سیمی خۆی به ئاونگیان
ده‌سپێرێ
11
له‌باخچه‌دا په‌رِه‌ی گوڵه‌كان بۆن ده‌كه‌م
په‌پووله‌كانیش به‌ده‌م وه‌رزی
كورتی سه‌رماوه سه‌ما ده‌كه‌ن
تۆش به‌چرایه‌كی سپیه‌وه
به‌ره‌و رووم دێت
12
دڵی باخچه پێویستی
به‌به‌رچنه‌یه‌ك ئاو‌و هه‌تاوو
هه‌ناسه‌ی ساردی ته‌زیووه،
تاكوو ببێته چرای رووناكیء
لێوان لێو بێت له‌بۆنی گوڵ
که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|