ئه‌یدرکێنم
تل بوونه‌وه‌م به چه‌ندی‌تر
ئه‌چێته‌وه سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتن؟
چڕبوونه‌وه‌ی مه‌ستی له منا به چه‌ندی‌تر
چریسکانه‌وه‌یه‌ک ئه‌بینێ؟
شۆڕبوونه‌وه‌م به دیواردا به چه‌ندی‌تر
ئه‌چێته‌وه ئه‌و دۆخه باشه‌ی که له‌ودا
وێنه‌ی ده‌رهه‌ستی پشیله خۆش خه‌ت و خاڵه‌که
له ده‌سته‌مۆبوونی ژیانی گه‌ڕه‌کی
قه‌مه هه‌ڵواسراوه‌کان ده‌دوێ
و شاعیره‌که‌ش بێ مه‌ترسی پیاسه ئه‌کات؟
ئه‌مشه‌و چه‌واشه‌یه ناوه‌رۆکی عیباده‌تم؛
موتۆرسیکلێته شێته‌که له کووچه‌دا
هه‌ر سکووتی ڕووخێنراوم ده‌ڵێته‌وه
وکوڕ و کچه‌که‌ش له‌و دیوی به نده‌گیمه‌وه ڕووت بوونه‌وه‌یان ئه‌بینرێت!
هه‌نووکه شاعیرێک وشه ده‌بڕێ
یه‌ک و دوان و ده و ...
تاکوو ژیان به‌س بڕووشێت.
ئه‌و شه‌وانه چه‌ن خه‌ونێكی کورته‌باڵا و چاوباشقه‌ڵه‌ی
کۆریایی یان ژاپۆنی ده‌بینم
مه‌ستیم له شه‌قاما جێی نابێته‌وه و
له هه‌مان کاتدا
له که‌لاوه‌که‌دا مه‌ستێکی شاعیری هاوڕێم
ئه‌زه‌لیه‌تی ئه‌ڕووشێت.
ئه‌یدرکێنم :
وێنه‌ی سورڕیاڵی وشه‌یه‌که
نوسینم لاده‌کا
به خواردنه‌وه‌ی ...
با بڵێین ئاو
قامکێک یان ده‌یان گه‌زیش
له سه‌رت بگوزه‌رێ
له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا
نه‌فه‌سه تاوان
ده‌بینێ که من ئێواران
به ده‌ڤه‌رێکی نامۆدا
هه‌ڵده‌خلیسکێم
له‌و شوێنه‌دا ئه‌وه‌ستێ
که سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنه‌وه‌یه و
ئه‌مگرێ ئه‌م قاپه
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه مه‌ترسییه و
وتنی پێویسته شێعر
عه‌لی حسه‌ینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-26-2011 در ساعت 09:12 PM
|