
06-26-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌رخه‌وانێ خۆ ماڵیم که
دونیاش له گردی بوگزه‌رێ
ماڵێ نیه له به‌ری که‌م
شێعرێ نیه سه‌فه‌ریی که‌م
هه‌رێمی قه‌تماغه‌ی کینه و
شعووری ئاوی له مه‌رگا
هه‌ڵ ئه‌چیت و دا ئه‌رژێیته‌وه به ده‌ردا!
په‌له‌مه له ته‌ی کردنتا و
دوڕگه‌یه‌کی پڕ نهێنیت
شه‌که‌تی شه‌ڵاڵی خه‌ون و
دوایین قومی ئێواره‌ی
له ژێر هه‌ره‌سی ده‌نگتا
هه‌ر ماچ له لێوت بترازێ
گێڕانه‌وه‌م شلوێ ئه‌بێ و
ئاوازی مانگ ختوور ئه‌کاته خه‌یاڵم !
به نێرگزا بم دوێنه و
له وه‌نه‌وشه تێ بپه‌ڕه و
ئه‌رخه‌وانێ خۆ ماڵیم که
با ره‌مزی کۆتاهاتنه‌وه‌م سپه‌ری بێت ؟!
بۆ ماڵێ له گۆڕستان و
هه‌نگاوێ تۆ
هه‌ڵساومه‌ته کام گۆرانی؟
به‌ربه‌رییه‌ت په‌ڵه‌ی داوه
کرمێ بۆوه پێکه‌نین!
به هیلاکی و نه‌فه‌سمه‌وه
پێخۆر بکه
به‌ر له کۆتایی ئاسمان
خۆت و زه‌ویم لێ هه‌ڵپێکه
بۆ ژوانێ له بزه و
تامی تۆ نوستن
دیسان دیسان چێم که‌وه چێ!
یونس حسه‌ینی-سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|