پیسترین که‌س که من بم
گۆڕستانێک له سه‌ر سینگت شه‌مزاوه
مامۆستا به عیشوه‌وه ده‌تڕفێنێ
ئه‌گه‌ر مه‌ودا بێ
چاوه‌کانت چ جانه‌وه‌رێک ده‌خولقێنێ له من.
خه‌نجه‌رێک به ده‌ستی منه‌وه
سینگت ده‌دڕم و
مردووه‌کان زیندوو ده‌بنه‌وه
ده‌ست ده‌خه‌نه بینت
خوێنت ده‌مژن
خراپتر له مه‌رگت به سه‌ر دێنن
با به ڕقه‌وه ده‌ت دزێ و
ریخۆڵه‌ت ده‌ڕووخێنێ.
مێژوو پڕت پێداده‌کا و
که‌سایه‌تیت ده‌سووتێنێ
ده‌ستێکت به نێوگه‌ڵته‌وه و
ده‌ستێکت به سینگته‌وه
ره‌شه‌با به‌ردبارانت ده‌کا و
پرچت ده‌فه‌وتێنێ.
نه ئامێزی دایکت ده‌تپارێزێ و
نه ده‌سته‌کانی باوکت
کۆت ده‌کاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی رق ئه‌ستووری هه‌نگاوی یه‌که‌م
په‌نجه‌ره‌یه‌ک به ڕووت دا ده‌ڕشێته‌وه
که پیسایی باران نێوچاوانت بسڕێ.
هۆ چاره ره‌شترین کچی دووکه‌ڵ و دیلی
چما ده‌گری؟
مرۆڤه‌کان پێت ده‌وه‌ڕن؟
سه‌ر بخه سه‌ر سینگی من
چ جانه‌وه‌رێک ده‌خولقێ له مندا
وه‌کوو وه‌حشیترین دڕنده‌کان
مه‌مکه‌کانت ده‌دڕم و
پیسترین بۆن به نێوگه‌ڵته‌وه ده‌که‌م.
ئه‌رسه‌لان چه‌له‌بی-بۆکان