چه‌ند کورته شێعر له سوهه‌یلا محه‌ممه‌دی
1 له ده‌فته‌ری شێعره‌کانما به جیای شێعرێک سێ شاخه گوڵ دانراوه:
لقی ئه‌وه‌ڵ
گوڵێ سووره له باخه‌کانی شیرازا یه‌کمان ناسی. ئه‌یوت خوزگه تو ده‌ریایه‌کی ئاوی بووی منیش ماسی.
لقی دووهه‌م
گوڵێکی مۆر له سه‌ر سنوور له هه‌ورازێ به‌ره‌و پێده‌شتی شاره‌زوور. ئه‌یوت گه‌لێ له گوڵبوونم په‌شیمانم. ئه‌یوت ئاخۆ من نازانم به سه‌ر خاکێکی هاوبه‌شا چۆن دابه‌ش بێ گه‌ڵاکانم.
لقی سێهه‌م:
له‌ولاوێکه. گه‌لێ تینوو. گه‌لێ برسی. لێوی وشکی گه‌ڵاکانی، میله‌کانی ده‌لاقه‌ی تۆی رائه‌مووسی.
2 ئێمه له پشت
چرای سووری
کاره‌ساتی ژیانماندا
وه‌ک داهۆڵێک راوه‌ستابووین
کاتێک جاده
له پڕێکا هه‌ڵئه‌هات و
پێڕه‌وگه‌کانی شارێکی له‌ت ئه‌کرد و
له وێستگه‌کانی عه‌ده‌مدا
ئاوا ئه‌بوو.
3
ره‌شه‌بایه‌کی ته‌نیا بوو
وه‌ختێ هات و
به ده‌م ئاوازێ غه‌مگیندا
لێوانلێوی کۆڵانه‌که‌ی ئێمه گریا
ده‌لاقه‌یه‌ک
بۆ یه‌ک چرکه
ئاوه‌ڵا بوو.
ئه‌مه حه‌قیقه‌تی با بوو.
4
من وه‌ره‌ز بووم
له‌و نه‌سیمه
بۆش و
نه‌وی و
کڕنۆشبه‌ر و
سه‌رکزانه‌ی
هه‌ڵکردنیان
له کووچه‌کانی ئێمه دا
هه‌موو رۆژێ یه‌ک شێوه‌یه.
من هه‌ڵوه‌دای
گه‌رده‌لوولێکی لاسارم
ته‌پ و تۆزی
نیشتمانی
تۆی پێوه‌یه.
5
له و دیو دیواری ئه‌ستووری
خه‌وی لێڵی کوێره‌کانی
گوڵ ئه‌گه‌ر مرد،
دڵنیا بن.
دڕک و داڵی قه‌دپاڵه‌کان
هه‌رگیز هه‌رگیز
له بیر ناکه‌ن
هیوای ته‌ڕی ئاوه‌دانی!
6
له پارکێکا
لێوانلێوی سروه‌ی ژیان
له ژێر نووری چرای نێئۆن
هه‌ر چوار به رز دانیشتبووین.
به ده‌م شنه‌ی گۆرانیه‌کی خۆماڵی
ئه‌شناینه‌وه و
به‌سته‌نیمان ئه‌لسته‌وه و
له سه‌ر سه‌رمان
زه‌مه‌ن
ئێمه‌ی ئه‌لسته‌وه سوهه‌یلا محه‌ممه‌دی ــ کامیاران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 07-08-2011 در ساعت 06:11 PM
|