
07-08-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆخۆت نێوێک بۆ ئه‌و شێعره دانێ
سارد بۆوه له‌شی پیاوێک
که سه‌رکه‌وتووانه
سه‌رما لووراندی به له‌شی شاردا.
لێره دارستانیک به‌دی نایه
باڵنده‌یه‌ک نافڕێ
سه‌رناکه‌وێ هێمایه‌ک که بمان سه‌لمێنێ.
رووه‌و وڵاتیک شۆڕش ده‌با،
کرمی بن به‌ردی چۆڵهوانیک.
ئه‌وین تێده‌گا
ئاواره‌یی له‌شی ساردی پیاوێکه،
شار، ده‌یسه‌لمێنێ.
رووه‌و وڵاتێک هێرش ده‌با
ویستی دڵی ئێوه ئه‌گه‌ر یه‌ک نه‌گرێ.
تاریکی تێده‌گا
وێرانی، روانگه‌ی ئاڵۆزی ئێمه بوو،
شه‌قام، ده‌ی به‌زێنێ.
رووه‌و وڵاتێک ده‌بزوێ
خیانه‌تێکی خۆشه‌ویست
له باخه‌ڵمان دایه و
بۆن به له‌شمانه‌وه ده‌کا
که گه‌رم بێته‌وه وێڕای ویستێک
پیاوێک تێده‌گا
که سارد بۆوه له‌شی
که سه‌رکه‌وتووانه
سه‌رما لووراندی به له‌شی شاردا.
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|