
07-08-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو ڕۆژە مانگ ئەستێرە دروێنە ئەكا و
كارێژەی مێشكیشی وڵە بۆ خهرمانەی با بردەڵەی
***
سەدویەك دڵی پێكاندەوە
لە خەیاڵی تاڵە قژێ
دڵ دڵیەتی و تەنیا دڵی خۆی ناژمێرێ.
ئەو شاخە چن بە ئاگرە
زمانی قسرە و
زلە و جنێو ئەكاتە گەردنی مێشكی.
ئەوڕۆ ترێشقه و هاواری هەڵئەكات
شەو.
تۆزێ بەرزیان كردەوە
ڕەوییەوە و بزە قات و
هاوار و دەنگیش كیشومات.
***
برسییەك بە وركە و جلكە
بوو بە بومبای باڵەخانێ
بۆ پارە و پەرێ نانێ و باوەشی پەری پەسڵانێ.
چا چا لە نێو ئهو ڕستەیەش
شەقامانی دێمۆكڕاسی و مۆدێڕن و ماف و ئایین و
جیهانبینی یەك دهگرن و مەیدانی ئازادی دەچنن،
ئازادیش پەل دەهاوێ.
***
لە مەیدانی خۆراوادا
خۆر ئەخنكێ و گڵۆپێكیش گەردوونی داگرتووە.
شەو بزر بووە و مانگە شەویش
چووەتە ناخی ماڵپەڕێكی مو گرژ و
شۆخێكی مرد ڕهشەوە و
بەر لەوەی سەفەری ڕۆح داستانی
سێو و هەرمێ و هەناری
كۆڵانی چاوگەشانی بەرداش
هەڵپەڕێنێ
شاشەیەكی خەواڵوو ڕایدەكێشێ و
خاوی دەكا و
چركە خەوێكی چڵكن دەیباتەوە.
***
مەستی شەڕاوی ئالانە و
لێواولێوە دڵی شینی بە ژوان و
سۆزی هەنار گۆشی ئەكا و
بە دەنگی ماملێ شین دەڵێ
لە دوورەوەش... دروێنەی دەكا نامۆیی.
***
(( پێڵاوێكی خوا پێداو
چەن مێروویەكی وڵاتی تۆیان
كە خەریكی
گواستنەوەی خەیاڵی زستانێبوون، هەڵفلیقاند))
ئەمە وتەی ژورنالیستێكی ئازادیخواز بوو كە
بە خەندەوە شاشەیەكی داگیر كرد.
***
بزەم نایە بەزەییم دێ
بەو شێعرە هەستهەژێنەی گیرۆدەی
ڕستەی ڕۆژە و
ترس گەمارۆی داوە و سێبەر سێبەر
ماچی دەكات.
***
بزەم دێ و بەزەییشم دانابەزێ
ئەوەتانێ لە ڕستەیەكی ڕووناكیدا
ورە قەڵەم تیژ دادەدا و بۆ ئاسمان هەڵی دەكا و
مات و هەوڵەق لە بەرزایی دەترسێ و
بە ورەم و ترسیش بە ورە ناوێرێ.
سەباح محەممەدی ــ مههاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|