" تۆ که نیگات،گه‌نمه‌ڵانی هه‌زارهه‌تاوی حه‌سانه‌وه‌یه"
تاڵێکی زوڵفت له لقه‌دارێکه‌وه ده‌هاڵێنم
پنچکه‌کان تێک ده‌هه‌ڕستن له نه‌جابه‌تا،
واکه موویان ده‌به‌روه‌ناچیت و
ئیدی "با" ش وێستاوه له کتێبی زانستی مناڵان دا،
تۆ هه‌موو ڕۆژێ له مندا وه‌رزت پێوه‌دێ و
هه‌تاو له‌تۆدا گوڵ ده‌ڕوێنێ و
چوارچێوه‌ی جیهانیش داده‌گریت،
نیگات که بۆلام ده‌چه‌مێته‌وه
ئه‌م گۆخۆڵینه‌یه ده‌ق نه‌شکاو ده‌مێنێته‌وه له ئه‌وینداو
تۆ لێوڕێژ ده‌بی له عه‌زره‌تان و
منیش که سلوول به سلوول سواڵم کردووی
له خوێنت دا ده‌پشکوێم،
ئه‌و چه‌ل له‌وپه‌ڕی تۆدا ده‌گیرسێمه‌وه‌و
کۆچ له عه‌شیره‌تا داده‌مه‌زرێنم،
ئیتر
له غه‌واره‌ییت دا مه‌مسووڕێنه،
که بازنه‌کان تێک چڕژاون
له چوارچێوه‌ی شان وباهۆت دا،
تێم بڕوانه وه‌ک ورکه‌خیزێک
وه‌کوو سه‌ده‌ف له نیگای ماسی دا
که له گلێنه‌ی دا... تونگی بلوورین ده‌بێ مه‌له‌بکرێ،
له گه‌نمه‌ڵان که ڕاده‌بری
من ده‌دروێمه‌وه له خه‌م و
پرچم هه‌زاربه‌هه‌زار ده‌نکه هه‌تاو
له‌خۆی دا ده‌چنێت،
چ دڵڕفێن
سه‌رله گۆڵ به‌ڕۆژه‌کان ده‌شێوێنم
به سه‌مای ئه‌گریجه‌کانم به‌ده‌م بادا،
که‌زیه‌کانم بهۆنه‌وه‌و
دابهێنه دڵته‌نگیه‌کان،
که‌زیه‌کانم بهۆنه‌وه
تاوه‌کوو سه‌رئه‌نگووسته‌کانت
هه‌زاربه‌هه‌زار ده‌نکه هه‌تاو لێک هاڵێنن،
ده‌رزیله‌یه‌کیش به‌سه‌ری زوڵفه‌کانمه‌وه
هه‌ڵواسه... له ساده‌یی،
ئه‌گه‌رهات ونه‌تدۆزیه‌وه
له‌به‌رۆکی داوه‌ڵێکی دابڕنه،
که ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ چاوه‌ڕیی ئه‌وگه‌نمانه‌یه
نه‌ک قه‌له‌ڕشه برسیه‌کان
به‌ڵکوو ڕه‌شه له‌شکرێک بردوونی
تادایبه‌شی به‌سه‌ر زه‌وی دا،
تاوه‌کوو جیهان دابگرێ، ئه‌وین
به ڕوانی هه‌تاو.
سارا دانیش دووست - شنۆ