
07-14-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گومان‌لێکراو
مه‌ست بوووووووو
نه‌بوو
به تۆ چی؟
یا چۆن؟
ده‌کرا گڵۆپه‌کان به کوژاوه‌یی مردبای!
حه‌تمه‌ن خه‌ونی نۆشابه‌ت ده‌دی
تا ئێستا خۆت به نۆشابه‌ی شوردووه؟
لانیکه‌م ده‌بوو زانیبات
نۆشابه و کۆمۆنیزم چ ڕه‌نگێکه
نازانی؟
ده‌بێ وانه‌ی تێکه‌ڵ کردنی ڕه‌نگه‌کانت
سه‌ر له نوێ بخوێنیه‌وه
گرفت نییه
ئه‌و جاره‌ی پێت ده‌ڵێم
مه‌ستی، مه‌ستی و
لێت دووپات ناکاته‌وه
که نه‌تتوانی به شۆفیر و تاکسی
ڕسته‌یه‌ک ساز ده‌ی
که مه‌ست نه‌بێ
نۆشابه نه‌بێ
کۆمۆنیست نه‌بێ
دیسان گرینگ نییه
حه‌تمه‌ن گڵۆپه‌کانت به کووژاوه‌یی نه‌مردبووی و
به گۆڕی بابی خێوی "سێکس"
په‌رده‌یه‌ک پێویست بوو
یا دیوارێک
به‌ڵام ده‌زانی مناڵه فۆسفۆریه‌که‌ت
ته‌نیا به ڕه‌نگێک
شانازی ده‌کا و
ته‌نیا بۆ شتێک ئیستیخاره ده‌گرێته‌وه
ئه‌ویش ساغی موزاویکه‌کانی حه‌سار
دوعاش بتهه‌وێ یا نه‌تهه‌وێ
قافیه‌ی بۆ واکس ده‌کا
ئه‌گه‌ر چی گوتبووت
پێویستی به‌و کارانه نییه
چوونکه هه‌تا سنووری نه‌قووستانی
پۆتینه نوێیه‌کانت له‌به‌ر ناکه‌ی
سه‌ر له نوێ زه‌ماوه‌ند ناکه‌ی
به‌ڵام ئه‌رخه‌یانه
که ده‌بێ شه‌تڵی ئاسن بچێنی
به‌شکه‌میش له ڕووی هه‌ڵنه‌هاتبێ
پێت بڵێ تونگه‌ڵه‌ی ماسی
به سێ ماسی ڕه‌نگ سووری چاو پێمه‌ڕه‌یی
ده یه‌خچاڵ نانێن
به‌ڵام هه‌ر به وه‌ش
کۆتایی نایه‌ت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شه‌وی بارانی دا
مه‌سته‌کان ته‌نیا گۆرانیه‌کن و
ئه‌گه‌ر وه‌بیری نه‌هێنابایه‌وه
گه‌رمانکه‌نێک
قسه‌ی کردبا
چه‌ند مه‌حشه‌ر ده‌بوو
دایکت
له ده‌فته‌رچه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانت
ڕه‌ش ده‌کرده‌وه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ویست بێت
یان نه‌تهه‌ویست بێت
له قاپی عه‌کسه‌که‌ی‌دا
نووستبووی و
زۆریش به‌خته‌وه‌ر بووی
که له جانتای تایبه‌تی زانکۆی
نه‌هاویشتبووی
چوونکه ئه‌وده‌م ڕاسته‌وخۆ
ده‌گه‌ڵ بێ ئه‌ژمار
قودوولکه‌ی کۆنسێروی ئیکسپایه‌ری
ئوستاد و کتێب و جوزوه
تێکه‌ڵ ده‌بووی و
هه‌ر ئه‌و کاته‌ش ده‌بوو
که سه‌لماندنی ئه‌ڵکۆڵی بوونی
گومانلێکراوێک
بۆ هیچ پۆلیسێکی شار
گرینگ نه‌ده‌بوو.
غه‌فور پیرزاده - مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|