
07-28-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەی چایچی
ئەو تەپڵەکە شەقوشڕەم بۆ بێنەرە بەر ئەم
بایە
با بەدەم نۆشینی چاوە کۆچی گەڵاکان ببینم
با لەم سەنتەری شارەوە
ماڵئاواییان لێبکەم ، یەکەیەکە دەست
بەسەریاندا بهێنم، دڵنەواییان بەمەوە...
کاتێک بەدەم گریانەوە ، بە ڕەنگێکی
زەردهەڵگەراوی ماتەوە، نیشتیمانی دایکەکانیان جێدەهێڵن.
ئەی کەناسی سەر ئەم شەقامە گشتییە
پایزان گسکەکەت دانێ
گەڵاکان تێکەڵبە خەوش و خاشاکی ئەم شارە مەکە،
ئەوان بەناچاری ئێرە جێدەهێڵن
بەدەم
هەنسک و ئاهەوە لە بەرۆکی درەختەکان دەبنەوە،
شانەی پیس و زبری گسکە دڕکاویەکەت
بە شان و پشت و باڵایاندا مەهێنە
ئەوان بە نابەدڵ دەڕۆن
ئەوان بۆخۆیان هەر دەڕۆن
ئەوان بەحوکمی با و باران کەوتوونەتە
بەرپێیەکانی من و تۆ
بەنامە پڕ زریانەکەی ئەم زستانە بوون بە
مەهزەلەی بەردەمی گسکەکەی تۆ
لێیان گەڕێ و هەنگاویان بەسەردا بنێ
ئەوان بە شێنەیی دەڕۆن
ئەوان بە نابەدڵ دەڕۆن
ئەوان هەر بۆ خۆیان دەڕۆن
ئەی پایز
ئەی جادوگەرەکەی ژیان
چۆن بەم هەموو تاوانەوە خۆت لە دڵی هەرچی عاشقانی
دنیادایە شاردۆتەوە!!
چۆن دەتوانی وا بەجوانی بچیتە نێو دێڕی
ئەم هەموو شیعرەوە!!
درەخت نەما دەستدرێژی نەکەیتە سەر
ساڵێ نەبووبە جادووەکانی خۆتئێمەو زستان لەیەک مارە نەکەیتەوە
تۆ
پڕ پڕی لە ڕەشەبا
پڕی لە هەور و لە باران
پڕی لە زریان و سەرما
تاوانباری بە کورتکردنەوەی ڕۆژگار
بە جینۆسایدی گەڵاکان
بە ڕووتکردنەوەی درەخت
دە پێم بڵێ چۆن دەتوانی لە دامێنی
ساڵەکاندا جێت بێتەوە....
هێمن ڕەئووف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|