
07-31-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مرۆڤ بەلەدایک بوونى ئەکەوێتە بەردەستى ئەوانى تر
لەنێوان مانگ وئەم درەختانەدادێم وئەچم
ئەمڕۆلەژێرتیشکى تواناکانى کەسێکدابیرئەکەمەوە
دوێنێش کەلەدایک بووم ئەبووکەسێک بکێشێ بەپشتمدا
ناوکم ببڕێ ناوچەوانم بپێچێت
من ناڵێم مرڤ بەسرووشت ئازادە پشتیوان على
بەڵکومرۆڤ بەلەدایک بوونى ئەکەوێتەبەردەستى ئەوانى تر
من کوردم لەڕۆژێکى تەم توماندالەدایک بووم
ناوچەکەمان ئەکەوێتە دەرەوەى شار
دایکم وباوکم خەڵکى یەک گووندن پێشیان وایە سەگ گڵاوە .
کەروێشک شووممە.کۆترڕاگرتنى باش نییە
بۆمنیش ناگونجێ بیرلەکوندەپەپوونەکەمەوە قڕژاڵ نەهێنمەماڵەکەم
هەستێکى وام نییەلەگەڵ هەڵدانى کۆللارەیەکداچووبێتمەئاسمان
بەبیرم نایەت لەوێنەیەکداوورچێکى پەڕۆم کردبێتەباوەش
ماشێنێکى باغەلەدەستەکانمدائارەقەى کردبێت
ئاخ مناڵیان لەباربردم
هەربەتەنهائەوخواردنانەنا.کە گە ورەکان ئامادەیان ئەکرد
بەڵکوئەو وانانەش کەلەقوتابخانەبەعەقڵییەتێکى گەورەترئەوترانەوە
هەمووبەیانییەک ئاشنائەبم بەدێوانەیی
سەردەکێشم بەودیوارەبێدەنگانەداکەچاونایان بینێت
چاوانم ئەبڕمەشتێک کەئاسمان لەبیرى کردووە
ڕۆژى لەدایک بوونم ئێرەیە.هیچ شتێکى گرنگیشم نییە یادى بکەم
بەبیرم نایەت لەگەڵ درەختێکانوستبم.پێشم وانییەمیللەت کوڕى من نەبێت
ڕۆژانەچەندسەعاتێک کتێبى (با)ئەخوێنمەوە
چەندسەعاتێک گوێ لەدەنگى باران ئەگرم
چەندسەعاتێک خۆم بەسەیرکردنى هەورەوەئەخافڵێنم
هەفتانەخۆم ڕادێنم لەسەرهاتنى پایز.لەسەردۆزینەوەى لمى سور
مژدەبۆئەوانەى هاوارەکانم نابیستن بێدەنگیم کتێبێکى نوێ یە
خۆم نیشانى شارەجوڵاوەکانى (با)ئەدەم
بەڕووتى ئەچمەسەرشەپۆلەکانى باران
لەسەرکێڵگەنیشتووەکانى شارئەدوێم.ژوورەکەم پڕئەکەم لەکۆتر
پەیوەندى لەگەڵ ژنێکدائەگرم.لەگەڵ دنیائاشت ئەبمەوە
درەختێک ئەڕوێنم .کاتژمێرەکەم ئەکەمەوەدەستم.
پارەکانم ئەنێرمەبانکێک
پەنجەرەکان ووتراوێکن لەدەمى شارەکانەوەدێتەگوێم
من ئەم شارانەبەڕووداوەکانیاندائەناسمە وە
گەڵایەک وەریوەتەدڵمەوە.لەپێکردنى پێڵاوەکانم دەنگێک دروست ئەکات
لەژوورى نوستنەکەمداسۆزانییەک بێدارە
وەک هەمیشە لەماڵەکەمداجێگایەک هەیەبۆبەرماڵەکەى دایکم
مانگ شەوێکى هەیەبۆئەوەى بمان باتەوەسەرخۆى
.درەخت شوێنێکى هەیەبۆئەوەى لێ یەوەسەیرمان بکات
ئەم کەشتیەدوورانەچ ماڵێکى درەوشاوەن
نا
زەمینى من لەت بووە.هەفتەیەک بەباڵەشکاوەکانییەوەلەسینەمدایە
دواهەمین هاوارى من فەرامۆشییە.ئەوەى لەمرۆڤ جێدەمێنێ وێنەیەکى جووڵاوە
ئاساییە
سێبەرى شارێک بێت بەسەرمدا.بۆنى خواردنێکى ڕۆژئاوایی ڕاکێشم بکات
ئاساییە
پیاوێک لوولەى تفەنگەکەى بکاتەمن.ژنێک گوڵێکم بۆبێنێت
بۆمن هەستێکى سەیرنییە!
من هەم کەواتامن بەرشتەکان ئەکەوم
ئەمڕۆ
لەوێستگەیەکى کۆنینەوەکەشتییەک بەرەوبۆشایی ئاسمان بەڕێکرا
بارى زەوى جێگیرە
وەک ڕۆژانى ئاساى ئەبێت کاتژمێر(8) لەسەرکاربم
گوڵەکان لەکاتى خۆیدائاوبدەم
بۆمن لەهەرکوێ بم ئاسمان هەرناوى ئاسمانە
کەواتاهێشتانەم توانیوەکرم لەوادەى خۆى دوابخەم
پشتیوان عهلی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|