رێبوار
له غوربه‌تی چاوه‌کانتا چه‌ند بێگانه‌م
له ته‌نیایی هه‌ودای رووحت
چه‌ند بێکه‌سم
ئه‌ڕژێم
له‌وبه‌ر تراویلکه‌ی لێڵی نیگاته‌وه
مه‌خمه‌ڵ تر له خولیای شینی چاوه‌کانت
ئه‌گریم
ئه‌تۆ رێبوار
چه‌ند شێتانه
توله ڕێکانی ههنیسک ئه‌بڕی
منیش چه‌ند کوێر
ئهوهرێمه جێ پێی حه‌زت
به‌ڵام هه‌ی هوو . . . . . . . . . هه‌ی هوو
بێ که‌س بێ که‌س بێگانه‌م و
ئه‌تۆش رێبوار
رێگا . . . . . . رێگا ، هه‌ر رێبواری . . . !
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )