
07-31-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئینتزار
شایه‌ت ئێستا پێبكه‌نیت بێت به من و به رابردوومان و شایه‌تیش به خۆت. شایه‌د ئێستا بڵێی شێت بووی، شێت بووین و شێت... .
یان خه‌رمانه‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌ی ده‌ره‌وشاوه‌ت ریز كردووه و به لێشاو ره‌شاوه‌ی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژیت... یان سۆفییه‌كی ساویلكه‌ت دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستنوێژی عه‌شقی فێرده‌كه‌یت. یان چۆكی بیره‌وه‌ریت له كۆش ناوه و رێژنه‌ی هه‌ناسه ته‌سلیمی تۆمارخانه‌ی ژیان ده‌كه‌ی و پڕ به قوڕگت رابردوو خۆش وێنا ده‌كه‌یت و به‌ڵام بۆ ئێستا نه‌فره‌ت ره‌وانه ده‌كه‌یت. یان... .
نا ئه‌م رسته‌ی ئاخرییان له رووباری هزرم سه‌هۆڵ ده‌به‌ستێت و زستانێكی توش ده‌سه‌پێنی. به شێنه‌یی ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر دۆخی ئێستا و جانتای بیره‌وه‌رییه‌كانم ده‌پێچمه‌وه. رێگه‌ی شوێنی دووپاتكراوه ده‌گرمه‌به‌ر و هه‌نگاوه هه‌میشه‌ییه‌كان چه‌ند جاره ده‌كه‌مه‌وه. له جوڵه و ده‌نگه ده‌نگی ده‌ورووبه‌رم ده‌ڕوانم و تێده‌فكرم و درێژه ده‌ده‌م. به شوێنی هه‌میشه‌یی ده‌گه‌م و له سه‌ر كورسییه‌كه‌م داده‌به‌زم، له كورسییه‌كه‌م ده‌ڕوانم، له ژووره‌كه‌م له خۆم و ... . ئای ئه‌م وشانه چه‌ند ئاشنا و چه‌ند وه‌فادارن. تا خۆم نه‌خوازم جێم ناهێڵن و لێم دوور ناكه‌ونه‌وه. ئای چه‌ند سه‌بوورن و چه‌ند به ویقاره‌وه هاوڕێیه‌تیم ده‌كه‌ن!
یان ئه‌وانیش منیان نه‌ناسیوه و به ساویلكه‌یی من په‌یان نه‌بردووه، مته‌ق له خۆم ده‌بڕم و پێم وایه ئه‌وانیش ده‌نگی هه‌ست ده‌بیستن و خۆیان به ناو زه‌وی فه‌رامۆشیدا رۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه ئه‌مڕۆ دوو جار، دووجاره وێنه له ئه‌ڵبۆمی بیره‌وه‌ریت ده‌ردێنم، ئه‌مجاره‌یان سه‌هۆڵبنه‌دان نییه و رووباری هزر خوڕه‌ی به‌هاری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
له ئاسمان ده‌ڕوانم له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ره‌سێلكه. ئای چه‌ند سه‌رخۆشم و هاوڕێ به‌ئه‌مه‌كه‌كانم دێنمه سه‌ما.
هێور .. هێور تاو ده‌مگرێت و نائومێدی ئه‌مجاره‌ش راوم ده‌كات. دواتریش خه‌و سه‌رچۆپیم بۆ ده‌گرێت و ... .
به‌یانییه و چه‌ند باره رۆژ باش... رێگه‌ی شوێنی كاره‌كه‌م ده‌گرمه‌وه به‌ر و رێده‌كه‌وم. هاوڕێكانم به‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه، كورسییه‌كه‌م باوه‌شم بۆ ده‌گرێته‌وه. نیگام ئاوێته‌ی شاشه‌ی مۆنیتۆره‌كه‌م ده‌كه‌م و بوخچه‌ی مه‌سێنجه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه.
خۆزگه ئه‌مڕۆ هێڵی خاڵی له په‌یوه‌ندییه‌كان بپچڕایه... . خۆزگه نه‌هاتمایه و خۆزگه... . یان شایه‌ت كۆمپیوته‌ری هاوڕێم له رازه‌كانم تێگه‌یشتبێت و ئه‌ویش له سه‌ر ساویلكه‌یم ساخ بووبێته‌وه... یا هێڵی به‌ناو په‌یوه‌ندی سیخوری بكات و رێگه له گه‌یشتنی تامه‌زرۆییه‌كان به‌ربه‌ست بكات .... یان ... .
زۆر ماندووم و برژانگه‌كانم ده‌یانهه‌وێ ببنه هاوڕێی شه‌و. به خێرایی خۆم ده‌گه‌یه‌نمه ماڵێ و وه‌ك هه‌میشه خه‌و سه‌رچۆپی ئینتیزارم بۆ ده‌گرێت.
دیسان به‌یانییه‌و چه‌ند جاره رۆژ باش ... . له رێگه‌ی هه‌میشه‌ییدا ژنه هاوكاره‌كه‌م ده‌بینم كه به سیما ده‌ردی ژن بوون ده‌بارێنێ و به چاو ئینتزار ده‌گری. لێی نزیك ده‌بمه‌وه و رۆژ باش فڕێ ده‌ده‌م و راده‌كات.
چه‌ند گێلم! هه‌ر دوێنێ بوو به‌سه‌رهات و چیرۆكی ژنه هاوكاره‌كه‌م بیست. به ئه‌سپایی په‌رتووكی نۆستالۆژیكی خۆم و خۆت ده‌ده‌مه‌وه.
چیرۆكی عه‌شقی ئه‌و ژنه و منێكیتر به هێڵێكی هاوشێوه‌دا تێپه‌ڕ بووه. رۆژانه له كاتی چوون بۆ سه‌ركاره‌كه‌م ده‌یبینم و ورده ورده تێده‌فكرم و تروسكه‌ی شێوه نیگاكانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنم.
دۆزیمه‌وه ....
نیگای ره‌نگامه‌ی بێ ئۆقره‌یی و ئینتزار په‌خش ده‌كاته‌وه. ته‌نانه‌ت جارێكیش بوخچه‌ی دڵی كرده‌وه، وتی كه فروغ هۆنیویه‌تییه‌وه، مرۆڤـ ده‌گه‌ڕێ و زۆر ده‌گه‌ڕێ و جووتی خۆی ده‌دۆزێته‌وه، له گه‌ڵی ده‌خه‌وێت و پاشان ده‌مرێت.
ئه‌رێ ... ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی وت كه ئه‌و جووتی خۆی دۆزیبووه‌وه و له گه‌ڵیشی خه‌وتبوو و به‌ڵام نه‌مردبوو.
ژووری ئایدییه‌كه‌ت ده‌كه‌مه‌وه و ده‌نووسم:
من پێم وایه مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه و حه‌زه‌كانی مرۆڤـ به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هاوشێوه‌ن. تۆ بڵێی تۆش هاوشێوه‌ی ژنه هاوكاره‌كه‌م ئینتزار بخه‌مڵێنیت ... تۆ بڵێی ...
ئه‌مجاره زۆر ماندوو نیم و برژانگه‌كانم شه‌ڕ له گه‌ڵ شه‌ودا ده‌كه‌ن و به ئه‌سپایی ده‌چمه‌وه ماڵ .... وه‌ك هه‌میشه و له جاران گه‌رم و گوڕتر سه‌رچۆپی ئینتزار ده‌گرم.
هیوا سه‌لیمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|