مه‌لانی ئاواره
رابیندرانات تاگور
1
ئه‌ی تاقمی بچکۆله‌ی ئاواره‌کانی جیهان!
شوێن پێی خۆتان
له سه‌ر شێعره‌کانم به جێ بێڵن.
2
بزه‌کانی خاک
فرمێسکه‌کانی
به پشکووتوویی رائه‌گرێ.
3
شێوه تامه‌زرۆکه‌ی
له چه‌شنی بارانی شه‌وانه
زۆر جار دزه ئه‌کاته ناو خه‌ونه‌کانمه‌وه
4
چه‌ن په‌نجه‌یه‌کی نادیار
وه‌کوو شنه
هێواش ... هێواش
له سه‌ر دڵم مۆسیقای ورده‌شه‌پۆله‌کان ئه‌ژه‌نێ
5
دڵم شه‌پۆله‌لانی ئه‌کوتێ به لێواری جیهاندا و
به ده‌م گریانه‌وه ئه‌نووسێ: "خۆشم ئه‌وێی"
6
وشکه ڕووبار
سپاسێک نابیسێ
بۆ ڕابردووی.
7
خه‌ڵک زاڵمن
مرۆڤ به‌ڵام
دلۆڤانه.
8
گه‌رده‌لوول
له خوایه‌کی زامار ئه‌چێ
که زه‌وی رووی له ئه‌شقی وه‌رگێڕابێ.
9
مانگ
تریفه‌ی ئه‌وه‌شێنێ
به هه‌موو پانتای ئاسمانا و
په‌ڵه ره‌شه‌کانیشی هه‌ڵئه‌گرێ بۆ خۆی.
10
دڵۆپی باران
به ناهومێدی چرپاندی:
" بۆ هه‌میشه من له ناو دڵتا هه‌ڵگره "
گوڵی زه‌رد ئاخی هه‌ڵکێشا:
مه‌خابن...و
که‌وته سه‌ر خاک.
11
گه‌ڵاکانی ئه‌م داره ئه‌له‌رێنه‌وه و
له شێوه‌ی په‌نجه‌ی مناڵێکی شیره‌خۆر
دڵم ئه‌لاوێنێته‌وه.
12
ئه‌ی یاره‌که‌م!
بانگهێشتت ناکه‌م بۆ ماڵم
سه‌رێ بده له ته‌نیایی بێ کۆتاییم
13
تۆم بینیوه.
وه‌ک چۆن مناڵێکی چاوخه‌واڵوو
دایکی
له تاریک و ڕوونی به‌ربه‌یانێکدا ئه‌بینێ و
بزه‌یه‌ک ئه‌کات و دووباره خه‌و ئه‌یباته‌وه.
14
کاتێ له کۆتایی ڕۆژدا له به‌رانبه‌رتا ڕاوه‌ستم
برینه‌کانم ئه‌بینی و
باش تێئه‌گه‌ی
که هه‌م زاماره گشت گیانم
هه‌میش ساڕ‌ێژ بوومه‌ته‌وه.
وه رگیر له‌فارسیه‌وه: خالید که‌ریمی