نیشتیمان
سوورکێو زه‌کی
نیشتیمــــانی من جووانه
نــــاوی ئه‌و کوردستـــانه
پڕ له دۆڵــــوو چیــــایــــه
له ڕووبــــارو زهریــــایــــه
کــــانیــاوه ڕوونـــهکـــانی
بنــــارو ســــه‌ر کێــــوانـی
دێنــــه خــــوارێ خرۆشــــان
بۆ سه‌رسه‌وزیی کوردستـــان
دار‌و گــــوڵ و ســــهوزایـــی
مرۆڤ ده‌کـــا شــــهیدایــــی
هــــهوای پاک و بێگــــهرده
بێوێنـهیـه لــــه‌م هــــهرده
ســــه‌ری کێــــو و قــهڵایـــه
ژێــــری زێــــڕو کــانزایــــه
چــه‌نده جـــووانو ڕهنگینـــه
بــهههشتیـی ڕووی زهمینـــه
گــــهرچــی داگیــــر کــــراوه
دوژمــــن خهیــــاڵی خــــاوه
کیــــژو کــــوڕانـــی ئــــازا
هــۆشیـــار و ژیــر و ئــاگا
بۆ ســــهربهستی چـــالاکن
زۆر نـــهترس و بێبــــاکـــن
بـــه دڵێـــکـی بــــهپــــهرۆش
داوا ئـهکــهم به‌ڕووی خۆش
لــــهخـــوای گه‌وره‌و دلـــۆڤان
بـپـــارێـــزێـت کـــوردستـــــان
2007-12-09
ســـاندڤیکێـــن....... سوئێـــــد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )