بانگی په پۆ له
شه پۆلی کات و
شیعرو
شه پۆلی قه له م و
قژه لوله که ت
نام تیلن
خۆم له دوورگه ی فه رامووشی دا
حه شار بده م!
به ره و کام رووگه بروم
که له و باخه دا
باله کانت بانگی په پۆله که ن ؟
شه و بێ چرا
هاوار ده کاو
مانگه شه و
پێنووسه که ی له باخلی حه سره تدا
جێ ده دات!
ئه م جاده
تا کام ئامیز
را ده کا
که من تیا سه قام ناگرم؟
له چوارقاتی ئاواتدا
ته نیا یه ک قات
له چوار رێیانی فرین دا
ته نیا یه ک رێگا
له چوار پێچی خۆشه ویسیتی دا
ته نیا یه ک پێچ
گوڵ دووپات ده که نه وه !
زه مان باوری نه کرد
که له م دڕکه جاره دا، ژوژو
داهاتوومی ژماره ده کرد!
بوو به سی ساڵ و
پێیه کانی به یانی به پێ دزییه وه
به شوێنیا هات و چوویان کرد!
بوو به سی ساڵ و ئه و راپه رینه
بێ وچان،
خه می فرمیسکی ئه رغه وان ده نوینێ
ره فقینه!
که سێک شک نا بن
که بێ شک
ئه م شێره سه گ بابه
له دڵما هه ڵکیشی؟
بوو به سی ساڵ و هێشتا
جه سته ی زام داری مه له کان
له خه سته خانه ی بیره وه رییه کانا
به ئه وینی ئه وینه وه باڵا ده کا!
له سه ر مه دره سه ی بێ بزه یی دا
له دووی ناوێک
په نجه ره ی ژووره که ت ده نووسم
تا
پۆلی چوارمی سه ر به ستی
له ده فتری رازه کانتا پێ بگا!
ئیره ج عیبادی