یه لدای سه بووری!
تۆ نوقم نابێت
باڵا ده که ی
مه یڵه و له هیمالیا بوو و
نه ت زانی له دریای دڵما
تاسه ت جێ نابێته وه
بۆ نام نووسی
شار نا ئارام
له شه قامه کانی ئنته رنێتدا پیاسه ده کا
به ره وشارۆچکه ی چاوه کانت دێم
ئه م تریفه تا به یانی
یه لدای سه بووری هاوار ده کا
سه دان هارمۆنیای تازه
له نێو قژه کانتا مۆسیقایه و
جێ ژوان دووپات ده کاته وه
ئه م هێڵه که سه رو نه خون ده روانێت
دوواین ره سته نیه
درک، درک گژه بایه و دایگرتومان!
له چاره نووسی گه رده لوولا یه که م مانگی
هاوێن هاتو و
ده بوو به یه ک سه د و ده
تا پیچه کان له رووباری هه تاو دا مه له که ن
چه ند هه زار چڕکه له ئامێزت بگرم
تا تاسه م لێت بشکێ؟
ئه م سه فه ره
بۆنی وشه ی تازه و ئه ر غه وانی خۆشه ویستی
ده دا !
ده پێم بلێ:
چه ند جام
به قه د باڵای هه سته کانت
ئارامم ده کاته وه و
ده م بات
تا به رزترین لووتکه ی دیدار
رووبار که جار، جار
موج ده خاته سه ر لێوه کانی
ویشکی نانوێنی
له ترسی کام داڵدا
برۆسکه کانت ده نگی نیه!
سه رما نارێکه و
قه تاره ی ئاواته کان
ده ست به س کراوه
ده بوو به ده ک سه دده
ته مه ن له چواررێان راناوه ستی
به فردێت و دێت
له چیرۆکی ئه م ماڵپه ره دا
ده توێته وه !
ئه م رووداوه
وه رزه کان نا ناسێت
جڵی ئاسمانی ئێمه ی له به ر دایه و
له شوێنه نا دیاریه کان
هه ر هه ڵده قولێ !
ئیره ج عیبادی
به فرانباری - 86 سنه