چزه‌بزه‌ی خه‌ڵوه‌تگه‌ی په‌ره‌سیلكه‌یه‌ك
په‌ره‌سیلكه‌یه‌ك
منداڵێ به‌ردی تێ‌ده‌گرێ،
دارتیله‌كان شه‌رم ده‌یانگرێ.
"با" خۆی ئه‌خواته‌وه،
باخچه‌یه‌ك له شنه ئه‌تۆرێ،
هه‌تاو بێده‌نگه.
پووره‌هه‌نگ...
ده‌وری غونچه‌ی گوڵێكیان داوه،
داوای ماچی لـێ‌ده‌كه‌ن.
په‌پووله‌كان
به‌ر هاتنی تاریكی
باوه‌ش به گه‌ڵا په‌ڵكه‌كانا ده‌كه‌ن.
باڵنده‌یه‌كی كۆچه‌ری
رێی ده‌كه‌وێته دێبه‌رێ
زریان دێ به‌گژیا.
ره‌شمارێك نیوه‌شه‌و
دێ بۆ خوازبێنی مانگ،
لێو ده‌نێ به‌سینگی كانیه‌وه.
كه‌وی ده‌نووك سوور،
ده‌قاسپێنێ،
هه‌تاو هێشتا
یه‌ك له‌سه‌ر دوو دانیشتووه.
گوڵه نێرگز
له له به‌هار زیز بوون
په‌نای برده به‌ر میری پاییز.
له قریشكه‌ی منداڵێك ...
ئه‌و شه‌وه مانگ نه‌نووست
به تریفه لانكه‌ی ئه‌ستێره‌كانی راده‌ژه‌ند.
كه‌روێشكێ
بووكه‌به‌فرینه‌ی
بۆ په‌ره‌سیلكه‌ی دارتیله‌كان
درووست ده‌كرد.
خۆزگه كۆتر باغچه‌ی شێعر بوومایه
نامه‌ی به‌ختم
ده‌دایه ده‌ستی شاعیرێك
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویندارێك بیخوێندایه‌ته‌وه.
چاوی غه‌زاڵ بووه میوانی شێعر،
برژانگی دڵی وشه‌ی غه‌ڵتانی خوێن كرد.
شۆڕه‌بی نالی ئه‌خوێنده‌وه،
حه‌بیبه پێده‌كه‌نی.
ـ گوڵه هێرۆكان
دوێنێ شه‌وێ ...
له‌گه‌ڵ كزه‌با "چات"یان ده‌كرد.
ـ سپێده، تاو ده‌چێته كه‌نار باغچه
زه‌نگه‌قووته‌ی هێلانه‌ی پاسارییه‌ك
پێده‌كه‌نن.
مازوو زكر ده‌كا
هه‌تاو ده‌ف لێ ده‌ده‌ا
گوڵه‌كان پرچیان به‌رداوه‌ته‌وه.
بۆقه‌كان له سه‌ر دوڕگه‌ی قه‌ڵبه‌زه
به ریز
راوه‌ستاون نوێژی به‌یانی ده‌كه‌ن.
ئه‌فراسیاب گرامی