موضوع: کورته چیروک
نمایش پست تنها
  #47  
قدیمی 08-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ده لاقه (1)
زێنه ب یووسفی


له ته نیشتی ده لاقه یێكی بچكۆلانه وه ڕاوه ستاوم.ده مێكه وا هه ست ده كه م ئیدی پیویستم به م ده لاقه یه نه ماوه.ته نانه ت ناتوانم له چوارچێوه كه یه وه سه یری ئاسمانیش بكه م.له پێش چاوانمه وه هیچ لێچوونێكی له ده لاقه یێك نه ماوه.
ئه مه وێت دایخه م ئه م ده لاقه یه.پێشتروا نه بوو.مات و بێده نگ بوو. هه میشه وام هه ست ده كرد خاوه ن ده لاقه یێكی بچووك و جوانم.ئازادانه له ژووره كه مدا
هاتو چۆم ده كرد،كێ ئاخر بیر له وه ده كاته وه كه ل و په له كانی خانووه كه ی گیانداربن ، نا، هیچكات وام لێی بیر نه ده كرده وه ، به ڵام ڕۆژێك هات كه من تێگه یشتم، ئه م ده لاقه یه هه ندێ جار له قاقای پێكه نین ده دات.
یه كه م جار كه به م حه قیقه ته زانیم ،
سه رخۆشانه نوقمی ماچی كردم،تا چه ند ڕۆژێ ، له بازنه ی ئه و پێكه نین و قاقا لێدانه و ماچ و مووچه ی سووڕم ده خوارد كه مۆبایله كه م زه نگی لێدا .هاوڕێكه م له هه ندارانه بوو، زۆرم پێخۆش بوو كه زه نگی بۆ دام و ماوه ی 40 ده ققه پێكه وه دوواین، پاش داخستنی مۆبایل، له پڕ نركه یێك له ده لاقه وه به رزه وه بوو.ئێستا له و ڕۆژه وه هه ندێ جار تووڕه ده بێت به جۆرێك كه لێم ئه دات به زله و به شه ق.
بڕوا ناكه ی ؟ با ... وایه .زۆرتری كاته كانیش به خه مه وه ده گریت .پرمه پرمی گریانه كانی له وانه یه دڵم بتۆقێنێت.له م بارودۆخه په رێشان ئه بم و دڵه ڕاوكێ ده مگرێت.كه ده س ئه به م دایخه م ،هاور و پاڕانه وه ی گوێ ئاسمان كه ڕ ده كات،دڵم دێته له رزین وله پاڕانه وه كانی خه م دامده گرێت،كه له داخستنی په شیمان ده بمه وه، به مست وجنێو و تف لێم به ر ئه بێت ئه م ده لاقه یه.
ئاخ، چوو زانم چیلێ كه م ؟كه نان ده خۆم، برسیه تی هاری ده كات به جۆرێك كه ئه بێ نان له ده می خۆم ده ر بێنم و له زاری ئه وی بنێم ،ئه ی نه مگووت زاری هه یه ئه م ده لاقه یه؟با، ده مێكه زاری لێم كه وتووه ته ده رێ،له و ڕۆژه وه كه له قاقای پێكه نینیدا ، هێدی، هێدی نه خشی زارێكی بچكۆلانه له ڕووی ئه م ده لاقه وه كه وته ده رێ.پاشان چاو ، كه پۆ ، دواتریش ده ست وقاچی لێده ر كه وت. هه ندێ جار له قسه كانی بیر ده كه مه وه وبه م ده ره نجامه ده گه م كه ئه بێ مێشكیشی ببێت، ئه گینا چون وای له من كردووه و ژیانی منی ئاڵۆز كردووه؟كه ئه مه وێت له حه مامدا خۆم بشۆم هاواری لێبه رزه وه ئه بێت.ئه بێ ئه ویش بێته سه یری خۆ شتنه كه م . ئه بێده رگای حه مامی لێئاوه ڵا كه م .نابێ له كاتی ڕووته وه بوویندا خۆمی لێ بشارمه وه، ئه بێ به ڕامانه وه بۆ ئه ندامه كانم بڕوانێت،با ،چاویشی هه یه ئه م ده لاقه یه،لێره دا تێگه یشتم هه سته شه هوانیه كه ی چه ند به هێزه ، لێره دا انیم كه ئه مه ده مێكه وه كوو مرۆڤه كانی لێهاتووه و بۆ خۆی بوه ته پیاوێك.كه ده خه وم هه ر شێت ده بێت،بێگومان ئه بێ له گه ڵمدا سێكس بكات،نه مگۆت ئه ندامی پیاوه تیشی هه یه ئه م ده لاقه یه؟ئای ... چه ند سامناكه ژنێك بۆ ده لاقه یێك بوه ستێت و بهێڵێت له گه ڵیدا سێكس بكات.
زۆرتری كاته كان یان ده خه وێت یان ده گریت.ئیدی ناتوانم ، نا ،ناتوانم ونازانم چی لێكه م.
خه ریكه لێم ئه بێته گردێكی مه ترسی هێنه ره وه .ئه گه رئاوا به رده وام بێت ،له وانه یه منیش بكاته ده لاقه یێكه وه ، ئه مه وێت دایخه م ئه م ده لاقه یه،له وانه یه بمكۆژێت،یان خۆی دیق بكات.
نازانم كه ی و چۆن ببوو به پیاو.نازانم كه ی و چۆن عاشقم بوو،كه س بڕوای پێنیه كه ئه م ده لاقه یه بۆ خۆی پیاوێكه.هاتوه ته مێشكمه وه خۆمیش ببمه ده لاقه یك ،ده قاو ده قی خۆی.نازانم ئه و چۆن و كه ی ببوو به لاساییكه ره ی پیاوان؟حه زی له هه ڵسوو كه وته كانی كامه پیاو كرد وا هێدی، هێدی بێئه وه ی من بزانم ،ببوو به پیاو؟ئه مه وێت ببمه لاسایی كه ره ی ئه و، ببمه ده لاقه یێك، به ڵكوو وازم لێبێنێت، به ڵكوو دواتر خۆمیش داخه م .
ڕه نگه ئه گه ر ببمه ده لاقه ، ڕۆژێك بگات كه ئیدی كه س پیویستی به منیش نه بێت.
چه ن ڕۆژه ده لاقه بچكۆلانه ئه مه نده گریاوه وخۆی له چوار چێوه ی شوراكه كوتاوه،كه ئیدی هێزی هاوار و دادی پێنه ماوه ،چوونكه ده مێكه پیاوێك به رانبه به ر به ده لاقه تێده په ڕێت، ئارام، ئه هوه ن. گوێمان بۆ هه ڵده خات ،له من و ده لاقه ڕاده مێنێت.
هه ر كه چاوی لێده كه وێت ده لاقه،شێت ده بێت.. من هه موو ڕۆژێك ، كه كاتی هاتنی كابرا و تێپه ڕینی له كۆڵان،ده گات، داخ هه ڵده گه ڕێم و سه یری ده كه م و كابرایش هیچ ناڵێت .
كه ده لاقه زانیویه كابرا سه ره نجی منی بۆ لای خۆی ڕاكشاوه،هه ر ده گرێت .
پێشتر لێمی ده دا و تفی لێم ده كرد، توڕه ده بوو ،ئه ینه ڕاند ، به ڵام من گوێم نه دا و ده سبه رداری كابرا نه بووم .
ئێستا ده لاقه ، چه ن ڕۆژه نه ئاو ده خوات ، نه نان ده خوات ،كاری بوه ته گریان و خه م خواردن ، شه وانه به خه مه وه له گه ڵم سێكس ده كات و ئه گه ر بڵێم حه زم لێت نیه ...تكایه وازم لێبێنا ، به شه ق و زله لێم ئه دات و ناچارم ده كات ڕێگای بده م و هیچ نه ڵێم.
ئه مڕۆ كابرا كه وتوه ته درنگه وه و دیاری نیه ، به ڵام ده زانم هه ر دێت ، ده ڕۆم، به ئه سپایی وله و شوێنه وا ده وه ستێت ،ده كێشم جه غزێكی هه تا هه تایی ، با، هه تا هه تایی ، به رانبه ر به ده لاقه ی ورد و خاش كراو.
ده لاقه هه ستی پێده كات وده كه وێته نووزه نووز،سه یر ده كات ،نا،بێسووده،من ئیدی تۆم ناهه وێت ئه ی ده لاقه ، نا ، نا ، تۆم ناهه وێت ، .پیاو دێت و ده كه وێته نێوان جه غزه كه وه. ئه ویش هه ست به وجه غزه ده كات و هه راسان ده بێت ،وه كوو ئه و مشكانه وا ئه كه ونه داوی بازنه كانه وه و تا هه تا هه تایه له نێوانیاندا ده سووڕێنه وه به ڵكوو خۆیان ڕزگار كه ن ، نا،ڕزگاری بۆنیه پیاوی ئالووده به جه غز.نا ، نا ، ناتوانی خۆت ڕزگار كه ی ، نازانم كێ فێری ئه م فێڵه ی كردووم ؟ بیرم نایێ.فێڵ ده كه م ، ته فره ، ته فره.ده لاقه ی به ستزمان هه ستی به فێڵ كردووه.پیاو ناتوانێت خۆی ڕزگار بكات و له بازنه فێڵی منه وه ده كه وێته سووڕان.
من له ته نیشتی ده رگایێكه وه ڕاده وه ستم و ئه بمه سه یركه ری گۆڕه پانی پێش چاوانی ده لاقه یێكه وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید