
08-26-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده لاقه (3)
زێنه ب یووسفی
سه یری خۆم ده كه م له م ئاوێنه دا،،،
چه ن ده م به پێكه نینی،تۆكه وا نه بوویت.
ئێستا من وه كوو تۆم لێهاتووه ،نازانم چیم به سه ردا هاتووه ، تۆ به ر ده وام له دواندن و گاڵته و قسه ی خۆش ده س هه ڵناگریت،ئایا ئه م هاوڕێیه ی تۆ ئیش و ژیانی نیه؟تۆ ،به ڵێ، جه نابت كه بێكارو بێعارئه م ڕۆژانه له هاتوچۆدایت، به ڵام ئه وخوێڕیه چی؟ ئه ی ئه و؟ له وانه یه ئه ویش له تۆ بكات وئه ویش خوێڕیێك بێت وه كوو خۆت . ئه مه وێت بڕۆمه دوكتۆر، هه موو گیانم ژان ده كات،قاچ و قۆڵ و ته نانات قوڕگیشم ژان ده كات،مێشكم وه خته بته قێت، له وانه یه شه كری خوێنم هه بێت،،،، ئای ی ی ، نااا، خوا نه كات، ده ڵێن زۆر بۆ لاشه مه ترسی هه یه ، نا ،نا ،نا له وانه یه چوونكه ده مێكه ده ستم له پیاسه ی ئێواران هه ڵگرتووه وام لێهاتبێت ، جه مامم جه مام.
هه ی هووو چه ند پیسی تۆ ئاخرررررر، ئه مه چ به زمێكه ،،گووشی مۆبایله كه ت ڕه نگی پێوه نه ماوه، ئه وه نده له نێوان له پتداده یگووشی ،به ستزمانه ئه گه ر گیاندار بواتایێ،ئێستا له نێوان ئه و په نجانه ت هه ڵپڕوكا بوو.
ئه ی به قه بری بابته وه هه ی، ئه رێ ئه م سه گ بابه بۆ واز له تۆ ناهێنێت؟ مه گه ر ناڵێن ئه گه ركه س له هه ندارانه وه بۆ ئێره زه نگ بدات ده بێ پاره ی زۆر
ته رخان بكات؟ هاااااا؟ ئه م حیز بابه بۆ واز ناهێنێت ؟ئه مه 40 ده ققه ی ڕێكه پێكه وه ده دوێن،،،
بۆ ده ره وه ده ڕوانم ،تۆ دوێنێ ، به ته باشیری سوور،جه غزێكی مه زه نت كێشاوه ، بۆ كیژوڵه كانی گه ڕه ك ،به ڵكوو له گه ڵ كوڕه كاندا شه ڕ نه كه ن ،،،،كیژوڵه یێكی جوان له وێ به تۆپێك یاری ده كات.وابزانم من دوێنه شه و خه وێكی سه یرم به م جه غزه وه بینی ، جوان بیرم نایێت، به ڵام وا بزانم له جیاتی ئه م كچه و ڕه نگی ئه م ته باشیره ،.،،،،
ئۆففففففففف چه ند ملم ژان ده كات، ئاخخخخخ هه موو گیانم ژان ده كات .له وانه یه نه خۆشی شه كرم هه بێت .هه ست ده كه م كه سێك لێمی داوه .
ئههههههه، بیبڕه وه ده ی ئه م قاقا وپێكه نینه ، به سی كه، به سیه ئیدی به سه ،تۆ به ده م قسه وه دیسان پێده كه نیت و گووشی مۆبایله كه له نێوان له پته وه جێبه جێ ده كه یت، به ره و من دیت .
ڕاستی هه ر له بیرته له كه یه وه سێكسمان نه بووه ؟ هاااا؟ بیرته؟كوره ئه م هاوڕێته مه گه رده هێڵێت تۆ بێر له شتێك بكه یته وه ،
ده زانی له كه یه وه چاوم به و ئه وله شه جوانته نه كه وتووه ؟ ههههه، ئه ی داد ،،،
ئاخرین جار كه ڕووته وه بوویت، له گوێتدا چپاندم، چه ن له ئه سبێكی زیوین و جوان ئه كه ی حه یاتم، ئۆی ی ی.... چه ن شیرینه ئه و هه موو تیشك وجوانیه له ئامێزی مندا،،،،،
خه ریكی چیده كه ی ؟ هااااااا؟
نازانم بۆ خه وه كه ی دوێنه شه وم بیرم ناكه وێته وه ،،، نازانم له وانه یه هی شه كره كه بێت،ده ڵێن شه كر كه له خوێندا پیر بوو، مێشك له كارده خات و شێێك له زه میرتدا ناهێڵێته وه ، هه ر چی بكه ی شتێك بیرت ناكه وێت ، ته نانه ت بیره وه ریه جوانه كانیش له بیرده كه یته وه .
ئه وه چی ده كه ی حه یاتم؟ئه من شتێكی نه گونجاوم گۆت؟ هاااا؟نا نا تكایه وا مه كه نااائه وه بۆ دنیام لێ تاریك ده كه ی ؟
نازانم له كوێ بوو خوێندم سێكس جوانترین و شیرینترین به شی حه یاتی مرۆڤه، ئه ی به قوربانی ته و ده مه ی بم هه ی ، به گیانی تۆ ڕاسته ، وایه ، به ڵام من و تۆ ده مێكه له یه ك دوورین ، دوورین و خه مكینانه ش ده ژین .
كوره گیانه وا مه كه ده ی ،،،،،بۆ مه گه ر نازانی حه زم له م به زمانه نیه ؟ هااا؟ ئه ی گووی سه گ به ڕۆحی باوكت هاوڕێی هه نده رانی، ئه وه دیسان بۆ ده ره وه په ل كێشتی كرد ،،،
نا نا ئه ی من ،من تو حه یاتم من .....
ته واو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|