
09-01-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژیاننامه‌ی «فروغ فه‌ڕوخزاد
ژیاننامه‌ی «فروغ فه‌ڕوخزاد»
1313(1934): له‌دایکبوون 15ی به‌فرانباری 1313
«وهڵڵاقسهکردن له‌وباره‌وه به نه‌زه‌ری من کارێکی داهێزه‌ر و بێفایده‌یه. باشه، ئه‌وه ڕاستییه‌که هه‌ر مرۆڤێک که له‌دایک ده‌بێ، هه‌رچی بێمێژوویهکی له‌دایکبوونی هه‌یه، خه‌لکی گوند یان شارێکه، لهمهدرهسهیهک ده‌رسی خوێندووه، کۆمه‌ڵێک کاره‌ساتی زۆر ئاسایی وقهراردراو له ژیانیدا ڕوویداوه که هه‌رچی بێ بۆ هه‌موان ڕووده‌دا، وهکده حهوزکهوتنی ده‌وره‌ی منداڵیی، یا مه‌سه‌له‌ن تهغهللوب کردنیدهورهی مه‌دره‌سه، عاشقبوونی سه‌رده‌می گه‌نجێتی، شووکردن، له‌و جۆره‌شتانه ئیتر.»
«من له ده‌ی مانگی ساڵی 1313 له تاران له دایک بووم... سه‌باره‌ت به دایک و باوک و ڕاده‌ی خوێندنم باشتره قسه نه‌کرێ.»
خۆمم ئاسته کرد
خۆمم به نێوێک، له ناسنامه‌یه‌ک، ڕازانده‌وه
وه ههبووگم به ژماره‌یه‌ک دیاری کرا
که‌وابێ بژی 678 ده‌رچوو له که‌رتی 5 دانیشتووی تاران.
باوکی محه‌مه‌دی فه‌ڕوخزاد، سه‌رهه‌نگی ئه‌رته‌ش بوو.
«سیمایباوک هه‌میشه له توندوتیژییه‌کی سه‌یری پیاوانه پڕ بوو. ئه‌و تاڵی تاڵ،ساردی سارد و توندی توند بوو. سه‌ربازێکی واقیعی وێڕای سیمایهکیقهراردراو یان باشتره بڵێم به ماسکێکی دوورکه‌ره‌وه؛ وه ههمیشهئاوابوو. دێته‌وه‌بیرم هه‌ر که ده‌نگی جیڕه‌ی پۆتینه‌کانی دههاتههموومان له‌و حاڵه‌ی که تێیدا بووین دههاتینهدهر و خۆمان له به‌رچاوی وی دوورده‌خسته‌وه؛ به‌ڵام هه‌ر ئه‌و باوکه توندوتیژه که‌ته‌نانه‌ت ئێمه‌ی به ده‌نگی پێی دوورده‌خسته‌وه، جارجار کهوهخۆدههاتهوه و ماسکه‌که‌ی له ڕووی داده‌ماڵی به توندترین هه‌ست وئیحساس ئێمه‌ی له ئامێز ده‌گرت و زوڵاڵترین فرمێسک له چاوهکانیدههاتنهخوار. باوک عاشقی شێعر بوو و هه‌رواشه. باوکم بێژگه له‌خوێندنه‌وه هیچ سه‌رگه‌رمییه‌کی نه‌بوو و نییه. باوکم ته‌واوی عومر به‌فکری دۆزینه‌وه و لێکۆڵینهوهبووه. ته‌واوی ماڵه‌که‌ی کردبوه کتێبخانه‌و ئێستاش ژماره‌یه‌ک له‌و کتێبانه له وه‌تاغی تۆزلێنیشتوو تهلهمباربووه.»
دایکی بهتوولی وه‌زیری ته‌بار بوو.
«دایکم، ژنێکیبهتهواویی مانا ژن بوو؛ ژنێکی ساده‌دڵ، منداڵانه و خۆشباوه‌ڕ، ژنێک که‌هێزی ناسینی به‌دییه‌کانی نه‌بوو و هه‌موو دنیا و مرۆڤه‌کانی ده قاڵبی باش‌و چاکدا ده‌بینی؛ ژنێکی هه‌ڵواسراو به ته‌واوی دابونه‌ریت وبڕیاردراوهکان».
1320(1921): پێخۆشبوونێکی زۆر به حیکایه‌ته شیرینه‌کانی دایه‌گه‌وره(نه‌نکی).
ئه‌ی حه‌وت ساڵه‌یی
ئه‌ی چرکه‌ی سه‌یری ڕۆیشتن
دوای تۆ هه‌رچی ڕۆیی له کۆمایه‌ک شێتی و جه‌هاله‌تدا ڕۆیی.
«منله بیرمه کاتێک چوومه مه‌دره‌سه، ته‌واوی پشوودانه‌کانی هاوین لهگهلبراکانم له ماڵ داده‌نیشین و کتێبه قه‌دیمی و بێکه‌ڵک و ڕۆژنامهدهوربهسهرچووهکانمان ده‌کرده پاکه‌ت(زه‌رف) و نۆکهرهکهمانپاکهتهکانی به دوکانان ده‌فرۆشت و هه‌ر پاره‌یه‌کمان له‌و ڕێگهدابهدهستهێنابا؛ بێژگه له پاره‌ی ڕۆژانه خۆمان که باوکمان پێی ده‌داین،ئیجازه‌مان هه‌بوو هه‌رچی ده‌مانویست پێی بکڕین... من ئه‌گه‌ر له چاوینزیکهکانم له سه‌ر پێی خۆم و سه‌رسه‌ختم ئه‌وه‌ی له جۆری پهروهردهیباوکمهوه ده‌زانم».
1326(1947): ساڵی هۆنینه‌وه‌ی غهزهلگهلێ که هیچکات چاپ نه‌کران.
«منکاتێک سێزده یا چارده ساڵانه بووم زۆرم غه‌زه‌ل ده‌گوت و هیچوهختیشچاپم نه‌کردن. کاتێک چاو له غه‌زه‌ل ده‌که‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له‌حاڵه‌تی گشتییه‌که‌ی خۆشم دێ به خۆم ده‌ڵێم: باشه، خانم، کۆمپلێکسیغهزهلهۆنینهوه ئاخری تۆشی گرت»
«هه‌روا به شێوه‌ی غه‌ریزه دهمندادهکوڵی. ڕۆژێ دوو سێ دانه‌م، له متبه‌ق(ئاشپه‌زخانه) و له پشت ماشینیدوورمان، هه‌روا ده‌گوت. زۆر به‌گوڕ بووم. هه‌ر ده‌مگوت و ده‌منووسی. چونکه هه‌ر دیوان بوو یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌مخوێنده‌وه و پڕ ده‌بووم و،به‌هه‌ر حاڵ سووکه ئیستیعدادێکم هه‌بوو. ناچار ده‌بوو بهشێویهکبیدهمهوهدهر. نازانم ئه‌وانه شێعر بوون یان نا، به‌ڵام ده‌زانم که‌زۆر (من)ی ئه‌وڕۆژانه بوون، خۆمانه بوون و، ده‌شزانم زۆر ساده‌بوون، منهێشتا سازنهکرابووم(چێ نه‌کرابووم)، زه‌مان و شکڵ و دنیای فکریی خۆممنهدۆزیبووهوه.»
1328(1949): تا پانزه ساڵانه‌یی، ته‌واوکردنی پۆلی سێی ناوه‌ندی.
دهچێتهدهبیرستانی«خوسه‌ره‌و خاوه‌ر» و پاشان له «هونه‌رستانی ژنان» نێوی خۆیدهنووسێ و، له ژێر چاودێری «بیهجهتی سه‌در و «عه‌لی ئه‌سغه‌ری پوتگهر» ده‌وره‌ی فێربوونی وێنه‌کێشان(نه‌ققاشی) ده‌بینێ. له‌گه‌ل «سوهراب سپێهری» و «مێهری رهخشا» تێکه‌ڵاو ده‌بێ و تهڕحگهلێک له ڕوخساری خۆیدهکێشێتهوه. له رشته‌ی دوورمانیش هێندێک تاقیکاریی ده‌کا.
1329(1950): له‌گه‌ڵ «په‌رویزی شاپوور»، نه‌وه‌ی پووری دایکی که 15 ساڵ له‌وی گه‌وره‌تر ده‌بێ، ده‌زه‌وجێ.
1330(1951): مناڵێکی کوڕ دێنێته دنیا و نێوی ده‌نێ «کامیار».
«زیاترله هه‌ر شت و باڵاتر له هه‌موو شتێک به هونه‌ره‌که‌م و دواتر بهکوڕهکهمم عه‌لاقه هه‌یه و ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه که کوڕه‌که‌م کاتێکگهوره بوو، ببێته شاعیر، یان نووسه‌ر.»
1331(1952): بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه شێعری «ئه‌سیر» له 18 ساڵه‌یی، ئه‌و کۆمهڵهیهدهبهرگری 44 پارچه شێعره و، شوجاعه‌دین شه‌فا پێشه‌کی بۆ نووسیوه.
1332: سه‌فه‌ر به ئه‌هواز له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی.
«ساڵێکهبه شێوهیهکح دایم شێعر ده‌ڵێم، به‌ر له‌وه ده‌مخوێنده‌وه و دهتوانمبێژم که زیاتر له هه‌موو ڕۆژهکانح ته‌مه‌نم کتێبی سوودمه‌ند و بهکهڵکمخوێندووهتهوه و سێ ساڵه که ئه‌سڵه‌ن بوومه‌ته شاعیر، یانی رووحیشاعیرانهم په‌یدا کردووه... له نێوان شاعیرانی هاوچه‌رخی ئێرانیفهرهیدوونی تهوهللولی به مامۆستای خۆم ده‌زانم و به شێعرهکانحفهرهیدوونی مشیری بێئه‌ندازه عهلاقهمهندم و باوه‌ڕم پێیان هه‌یه... وه له نێوان نووسه‌ران و ساعیرانی هه‌نده‌ریی بودلیر، ... کۆنتس دوێنۆئایو.. به‌سته‌کانی بیلیتس... ئاره‌زووی من ئازادبوونی ژنانی ئێران و هاوسانیمافی وان له‌گه‌ڵ پیاوانه. ئه‌من به‌و ڕه‌نجانه‌ی که خوشکانی من لهموڵاته به‌هۆی بێعه‌داڵه‌تیی ۆیاوان ده‌یچێژن ته‌واو ئاگادارم و نێوهیهونهرهکهم بۆ نواندنی ده‌رد و کوێره‌وه‌رییه‌کانیان دهکاردێنم... دوایمۆسیقا به سینه‌مام عه‌لاقه هه‌یه. به‌داخه‌وه له شاریک که ئێستهتێیدا ژیان راده‌بوێرم له نیعمه‌تی دیتنی فیلمێکی باش هه‌میشه بێبه‌ریم. »
1333(1954): زۆربوونی ناکۆکی له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی.
13334(1955): بڵاوبوونه‌وه‌ی چاپی دووهه‌می »ئه‌سیر» وێڕای گۆڕانکارییه‌کی گشتی.
جودابوونه‌وه له مێرده‌که‌ی په‌رویزی شاپور.
«ئه‌و عیشق و شووکردنه پێکه‌نیناوییه له 16 ساڵییدا بناغه‌ی ژیانی داهاتووی منی له‌رزۆک کرد».
1335(1956): بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه شێعری«دیوار».
پانزدهیپووشپهڕ سه‌فه‌ر به ئیتالیا و پاسان ئاڵمان که 14مانگ ده‌خایه‌نێ. فروغلهو ماوه‌یه‌دا زمانی ئیتالیایی و ئاڵمانی فیر ده‌بێ و، بۆ ماویهکلهتهک گروپی ئالیکس ئاقابابیان، که فیلمه ئیتالییهکانیانوهردهگێڕایهوه، هاوکاری ده‌کا. ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی له‌وسه‌فه‌ره‌دا به عینوانی (لهدیارێکی تردا) یه‌که‌مین جار له گۆڤاریفیردهوسی (ڕه‌زبه‌ر تا رێبه‌ندانی 1336) دا بڵاوکرده‌وه.
«لهوانڕۆژاندا پێموانه‌بوو که ئه‌و سه‌فه‌ره به‌مجۆره له رووحییه‌ی منداکارتێکهری هه‌بێ و تا ئه‌و ڕاده‌یه سڵامه‌تی و هێوریی له‌کیسچووی منبگهڕێنێتهوه، به‌ڵام له‌وکاته‌دا که لێره دانیشتووم و خه‌ریکی نووسینیئهم دێڕانه‌م ددانی پێدادێنم که له ژیانمدا هیچکات ئه‌وه‌نده ههستمبه ئارامی و هیوا و وزه نه‌کردووه و هیچوه‌خت تا ئه‌وڕاده‌یه بههیواکانم و ئه‌وه‌یکه له ژیاندا(ژیان)ی من پێکدێنێ عه‌لاقه‌مه‌ند وباوهڕمهند نه‌بوومه. له‌وان ڕۆژاندا له باڵنده‌یه‌کی دوورهفڕ دهچوومکه له ئاسمانه تاریک و به‌رته‌سک و فه‌زا بۆشهکانداباڵیگرتووه وبۆسهرچووه، ده‌مه‌ویست بۆ لای چاوگه‌ی رووناکی و نوور هه‌ڵفڕم، وه لهرێگامدا هاوریشمی بارانه‌کان له پێم ئاڵێن و هه‌ناسه‌ی بایه‌کان ڕهوتیههڵفڕینمیان بۆ لای خۆ ڕاکێشابا و دووکه‌ڵی هه‌وره‌کان چووبانهوهچاومهوه و من باڵم گرتبا و په‌یتاپه‌یتا باڵم لێدابا، وه ڕێگای منڕێگایهکی درێژ بوو».
1336(1957): بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه شێعری«عوسیان».
«دیوار‌و عوسیان له راستیدا په‌له‌قاژه‌یه‌کی ناهۆمیدانهیه له نێوان دووقۆناخی ژیاندا. ئاخرین هانکههانکهکانح دوای جۆرێک قوتاربوونه. مرۆڤدهگاته قۆناخی بیرکردنه‌وه، له گه‌نجێتیدا ههستگهل رێسهی لهرزۆکیانههیه، ته‌نیا راکێشانیان زیاتره، ئه‌گه‌ر دواتر له لایه‌ن فکرهوهڕێبهری نه‌کرێن، یان ئامانجی بیرکردنه‌وه نه‌بن ویشک ده‌بن وتهواودهبن. من به دنیای دوروبه‌رم، به شتگه‌ل و مرۆڤگه‌لی ده‌وروبه‌رم وهێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و دنیایه چاومکرده‌وه، ئه‌وم دۆزیه‌وه و،کاتێک ویستم ده‌ریببڕم دیتم وشه‌م پێویسته. وشه‌م هێنایه‌ئاراوه. به‌من‌چی، که ئه‌و که‌لیمه‌یه هێشتا نه‌بووه‌ته شاعیرانه. گیانی که ههیهدهیکهینه شاعیرانه!.
1337(1958): دامه‌زران له «سازمانی فیلمی گولستان» وه‌ک تایپچی و به‌رپرسی بایگانی (که‌لوپه‌له ڕاگیراوه‌کان).
1338(1959: سه‌ره‌تای ئاماده‌کردنی فیلمێکی به‌ڵگه‌یی «یه‌ک ئاته‌ش| ئاورێک».
سه‌فه‌ر بۆ ئینگلیستان بۆ خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کاروباری ڕێکخستنی فیلم چێکردن و فێربوونی به‌کرده‌وه‌ی فیلم سازکردن.
گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ئێران و سازکردنی سه‌رله‌نوێی فیلمی «یه‌ک ئاته‌ش| ئاورێک».
سه‌فه‌ربۆ خوزستان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم گولستان، سوله‌یمان میناسیان، مهحموودههنگوال و گریۆم هایراپتیان بۆ سازکردنی فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌کانی بهناوچهشم ئه‌نداز| چاوه‌نداز.
1339(1960): هاوکاری له‌گه‌ل ئیبراهیم گولستان وه‌ک به‌رکار و ئاماده‌کاری پێنج به‌ش له فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌کانی «چاوه‌نداز».
1340: کایه له فیلمی خواستگاری| خوازبێنی، بۆ بنکه‌ی میللی فیلمی کانادا، له ده‌رهێنانی ئیبراهیم گولستان.
هاوکاریلهگهڵ ئیبراهیم گولستان بۆ ده‌رهێنانی فیلمی چاوه‌ندازی ئاو و ئاور، وهدرێژهدان به ده‌رهێنان و رێکوپیککردنی فیلم به شیوه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
سه‌فه‌ر به ئینگلستان بۆ فێربوونی چڕ سه‌باره‌ت به کاروباری فه‌ننی سازکردنی فیلم.
تاقیکردنه‌وه‌ی بێژه‌ریی له دۆبڵهی فیلمی مهرهفتم| مۆهری ههفتوم(ئینگمار بێرگمه‌ن) به سه‌رپه‌رستی په‌رویزی به‌هرام.
کایهله فیلمی ده‌ریا له سه‌ر ئه‌ساسی کورته داستانی (بۆچی ده‌ریا تۆفانیببوو) نووسراوه‌ی سادق چوبه‌ک، به‌عینوانی کایه‌وانی نه‌خشی یه‌که‌می ژنیفیلم له پاڵ په‌رویزی به‌هرام، له ژیر جاودێریی ئیبراهیم گولستان به‌عینوانی ده‌رهێنه‌ر.
سازکردنی فیلمی یه‌ک ده‌قیقه‌یی و ته‌بلیغاتی که‌یهان بۆ بنکه‌ی که‌یهان و، رهوغهنی پارس بۆ کارخانه‌ی رهوغهنسازی پارس.
1341: سه‌فه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانی بۆ ته‌ورێز له‌گه‌ڵ دکتور راجی، سهرۆکیلێژنهی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌گ به جوزامییهکان(کۆمهگبه گولان)، بۆ ئاشنایی به ژینگه و بارودۆخی ماڵی گولانی بابداغی ووهزعی نهخۆشهگولهکان.
سه‌رپه‌رستی ئه‌ندامانی گروپی فیلمبهرداریی (سوله‌یمان میناسیان، ههراند میناسیان، مه‌حموود ههنگوال، ئه‌میر کهڕاڕیو ره‌حمان ئه‌سه‌دی) له باباداغیی ته‌ورێز، له ماوه‌ی دوازده رۆژ، له‌نیوه‌ی دووهه‌می مانگی ڕه‌زبه‌ر فیلمبهرداریی فیلمی به‌ڵگه‌یی «خانووڕهشه». سه‌رپه‌رستی منداڵێک به نێوی حوسێن مه‌نسووری له دایکوباوکێکیگول(جوزامی).
سازکردنی فیلمێکی کورتی ڕه‌نگیی بۆ بنکه‌ی که‌یهان.
یه‌که‌مین نیشاندانی گشتیی فیلمی«خانوو ڕه‌شه» له سییه‌می ڕێبه‌ندانی له «کانوونی فیلم».
«فیلمێکم سازکردووه سه‌باره‌ت به ژیانی گوله‌کان که سه‌رکه‌وتوویی به‌ده‌ستهێناوه...».
1342 (1963): له ناوه‌ڕاسته‌کانی به‌هار دانانی فیلمنامه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌هه‌زار لاپه‌ره له سه‌ر بارودۆخی ژنی ئێرانی و، به واتایه‌کی ترسهرگوزهستی خۆی، به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یێنێ.
چاپی سێهه‌می کۆمه‌ڵه شێعری «ئه‌سیر| دیل».
وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی له جێژنۆکهی جیهانیی ئوبرهاوزن بۆ ده‌رهێنانی «خانوو ڕه‌شه» له زستاندا.
کایهله شانۆنامه‌ی «شه‌ش که‌سایه‌تی له وه‌دوکه‌وتنی نووسه‌ر»، نووسراوهیلۆڤیچی پیراندلێلو، له وه‌رگێرانه‌وه و ده‌رهێنانی په‌ری سابیری.
1343(1964): بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی گچکه له ژێر عینوانی (جوانترین شێعره‌کانی فروغ فه‌ڕوخزاد).
بڵاوکردنه‌ه‌ی کۆمه‌ڵه شێعری«تولد دیگر| له دایکبوونێکی تر».
«منسهبارهت به کاره‌کانی خۆم قازییه‌کی زاڵمم... کاتێک چاو له کتێبی (تولد دیگر) ده‌که‌م ناڕهعهت ده‌بم. حاسڵی چوار ساڵ ژیان! زۆر که‌مه. منتهرازووم نهگرتووهتهدهست تا شێعره‌کانم بپێوم؛ به‌ڵام چاوهڕوانیزۆرترم له خۆم هه‌بوو و هه‌یه... من 30 ساڵانه‌م و سی ساڵه‌ییش بۆ ژنتهمهنی که‌ماڵه. به‌هه‌رحاڵ جۆرێک کامڵ‌بوون. به‌ڵام نێوه‌رۆکی شێعری منسی ساڵانه نییه، گه‌نجتره. ئه‌وه گه‌وره‌ترین عه‌یبه له کتێبهکهیمن. ده‌بێ به ئاگایی و شعوور ژیان بکرێ. من ئاڵۆز بووم، پهوهردهیهکیفیکری له ڕووی ئه‌سڵێکی دروستم نه‌بوو، هه‌رواش پهڕاگهندهخوێندوومهتهوه و پاره‌پاره ژیانم ڕابواردووه و ئاکامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌که دره‌نگ له خه‌و ڕابووم ــ ئه‌گه‌ر بکرێ نێوی ئه‌و قسانه ڕابوونابنێین ــ من هه‌میشه به ئاخرین شێعرم زیاتر له هه‌ر شێعرێکی دیکهباوهڕدێنم. ده‌وره‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌ش زۆر که‌مخایه‌نه، دوایه لێیسارددهبمهوه و به نه‌زرم هه‌موو شتێک ساویلکانه دێته‌به‌ر چاو».
هه‌ر ئه‌و ساڵه: کایه‌کردن له دوو سهعنه له فیلمی خشت و ئاوێنه له ده‌رهێنانی ئیبراهیم گولستان.
سه‌فه‌ری چوار مانگه به ئاڵمان، ئیتالیا و فه‌رانسه.
1345(1966): به‌شداری له دووه‌مین سینه‌مای دانه‌ر ــ پزارو، له مانگی به‌هار.
دیدار‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ «بێرناردۆ بێرتۆلوچی»، شاعیر و دهرهێنهریتهلهڤیزیۆنیی ئیتالیا و، هه‌وڵی نافرجامی بێرتۆلوچی بۆ سازکردنی فیلمێکیبهڵگهیی له سه‌ر فروغ.
چاپی شێعره‌کانی فروغ له ئاڵمان، سوێد، ئینگستان و فه‌ڕانسه.
وه عاقیبه‌ت مه‌رگ له کاره‌ساتی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیل له سه‌عات 4.30ی ڕۆژی دۆشهمۆ 24ی ڕێبه‌ندان(1966).
به‌خاک ئه‌سپاردنی فروغ له سه‌عات 11.45 ده‌قیقه‌ی ڕۆژی 26ی مانگی ڕێبهندانله قه‌برستانی (زه‌هیروده‌وله)ی تاران، به حوزووری ئیبراهیم گولستان،سادق چوبه‌ک، مێهدی ئه‌خه‌وان سالیس، ئه‌بولقاسم ئهنجوی شیرازی،یه‌زدانبه‌خشی قه‌هره‌مان، ئه‌حمه‌دی شاملوو، غولامحوسێنی ساعیدی، هوشهنگیئیبتیهاج، م. ئازاد، سیاوه‌ش که‌سرایی، باوکی، دایکی و که‌سانی فروغ وکۆمه‌ڵێکی زۆر له لایه‌نگرانی.
وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ هێرش
سه‌رچاوه: شناختنامه فروغ فرخزاد، گرداورنده: شهناز مرادی کوچی، نشر قطره، چاپ دوم:
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|