
09-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گوڵێك پڕیكردوم لە بۆنی ئەو كچە
لەو باخچەیەدا گوڵێكی گەشاوەی تەڕ و پڕم لێكردەوە .. تێر تێر بۆنم كرد لە ناو پەڕی گوڵەكەدا ھەنگێكی سك خرپن مڕ بوبوو .. لە گوڵاو و لە ھەنگوین ووردیلە قاچەكانی بە لێومەوە نوسا و چزەی لێھەستانم ھەنگەكە ڕۆحی بە لێومەوە جێما و مرد .. منیش لەو ڕۆژەوە لە بۆنی گوڵ و تامی ھەنگوین ئەترسم لەو باخچەیەدا لە پیاسەیەكدا كچێكم پەشۆكاند .. بۆ تەنیا ماچێك تونگ بە خۆممەوە نوساند دڵی بینیم لە شەرما چۆن لە خۆی ئەدا گازێكی لە لێوم گرت پڕی كردم لە بۆنی ماچ و تامی ھەنگوین كچێك .. لە یەكەمین ماچیدا چزەی خستە ناو ڕۆحمەوە ئەو ڕۆشت و باخچەیەك گوڵ و ھەنگی لە ناو مندا بە جێھێشت لەو ڕۆژەوە ( من ) نزیكترین كەسم لە بۆنی ھەنگوین و تامی ماچ ..
زمکان عهزیز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|