
09-27-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌یاڵ
1. له شارێکی پڕ ئاشنا
دڵ هه‌ست ئه‌کا ته‌نیا ماوه
ئه‌وه‌ی ده‌یهه‌وێ نایبینێت
ئه‌وه‌ی نایهه‌وێ به‌رچاوه
2. وه‌رزی به‌هار کاتێک سروشت
به شنه‌ی با گیڵ ماچ ده‌کا
دڵیش له‌و بایه هه‌لده‌مژێ
که به بۆنی سه‌رمه‌ستی کا
3. له دوای به‌هار که هاوین دێ
گه‌رمای گه‌لاوێژ ده‌بزوێ
هه‌ناسه‌ی دڵ وه‌کوو دووکه‌ڵ
بۆ هه‌ر سوچێک سه‌رده‌کێشێ
4. به‌ڵام وه‌ک پوشیک که پوشپه‌ڕ
به مه‌یلی خۆی گێژی ده‌دا
ئه‌وه‌نده سه‌رسووڕ ده‌مێنێ
چاره‌نووس ده‌خاته‌ده‌ست با
5. پێی خۆشه له سوچێکی ته‌نگ
وه‌کوو گه‌ڵای دار‌و ده‌وه‌ن
به‌فری به‌فرانبار دای پۆشێ
ئاواتی لێ‌بکا به خه‌ون
6. بۆ ده‌ربڕینی ئه‌م زامه
په‌نا ده‌به‌م بۆ هه‌ر که‌سێک
رێگه‌ی مه‌یخانه ده‌نوێنێ
ده‌ڵێ بخۆ خه‌م ڕه‌وێنێک
7. سڵاو ساقی سڵاو ساقی
منم ئه‌و که‌سه‌ی که مردووم
به ده‌ست دڵ و بیانووی ئه‌و
وه‌کوو پوشێکی با بردووم
8. پڕ که پیاڵه‌و بیده ده‌ستم
تا ئه‌و ئاوه ئاگرینه
خه‌م و زوخاوی دڵ به‌رێ
ده‌رمانی کا ئه‌و برینه
9. به‌و هیوایه خه‌م ئاو بیبا
په‌یتا په‌یتا هه‌ر مه‌ی ده‌خۆم
پیاڵه‌ی پڕ مه‌ی ساقی
وه‌ک به‌هاران لافاوی چۆم
10. من به مه‌ستی شه‌رابی تاڵ
تا ئه‌وپه‌ڕی ده‌ریا ده‌ڕۆم
تا ئاسمانی پڕ ئه‌ستێره
تا ئه‌و لوتکه‌ی ئه‌وین ده‌ڕۆم
11. به دوای شه‌و که رۆژ دێته‌وه
خوماری له سه‌رم ده‌ڕوا
... وه‌ک چه‌ڕه دووکه‌ڵ
به به‌ر چاوم دێت و ده‌ڕوا
12. ده‌زانم پیالۆکه‌ی ساقی
هه‌رچه‌ند پڕ شه‌رابی نابه
هه‌ر ده‌توانێ بمخه‌وێنێ
بارێک له شانم لانابا
13. که وای لێهات هه‌ڵۆی ئه‌وین
بفڕه و بمبه بۆ جێگای دوور
تێپه‌ڕ به بۆ... ئاسمان
به‌ره‌و ئاسۆی بێ سنوور
فه‌تاح ئه‌مین زاده
به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هۆنراوه‌یه‌کی ره‌هی موعه‌یری و شه‌فیعی که‌دکه‌نی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|