
10-02-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کسپه‌ی سوتان
ئه‌ڵێن مردن یانی
خرمه‌ی دابڕانی له‌ش و ره‌گی ژیان له‌یه‌ک
کاتێ داسی مه‌رگ ئه‌یدورێ
که ژیانیش لێت ده‌بێته شوشه‌ی شکاو
لێوه‌ی تیژی ماڵئاوایی
ئه‌ناسێنێ به شلکایی دڵی جووتی خۆشه‌ویستان
چه‌شنی شوتی و زه‌بری چه‌قۆ
کرچه‌ی بڕین و دابڕان
مردنێ وا ده‌خولقێنێ
که‌ته‌رمه‌که‌ی به تابووتی چ وشه‌یه‌ک هه‌ڵناگیرێ
جه‌هه‌ننمی ئه‌و مردنه
دوایین ساتی سه‌ر لێواری دابڕانه و
له ته‌نوری ماچ و بوغز وفرمێسکدا
هه‌ڵم ئه‌بیت و..
خه‌یاڵ ئه‌تباو..
له‌شه‌وێکی چاوو خنکێنا
که هه‌ناسه‌ی گه‌رمی ژیان
له سپیایی کفنی به‌فرا قه‌تیس ده‌بێ
یه‌که‌م گوڵه به‌فری ئه‌تۆ
وه‌ک په‌پوله له‌لێواری په‌نجه‌ره‌که‌ی ژووری خه‌ویان
به‌ئه‌سپایی هه‌ڵئه‌نیشی و
وه‌کو زه‌رده‌ی لێوی ساوای خه‌ولێکه‌وتو
که‌م ته‌مه‌نی و
به‌برووسکه‌ی دیدارێکیان
وه‌ک کۆتری تیر لێدراو
یه‌ک دوو فرته و
سێ چوار په‌لی با هه‌ڵگرتوت
له‌چوار چێوه‌ی بیره‌وه‌ری په‌نجه‌ره‌که تۆمار ده‌بێ
له‌ده‌سرێژی رێژنه بارانی به‌هاراندا
دڵۆپێکی فرمێسک ئاسای
وه‌ک باڵنده‌ی ترس هه‌ڵگرتوو
خۆ ده‌کووتی به‌سه‌ر چاوه‌ی شووشه‌یاناو
وه‌ک رێبواری وزه سووتاوبه‌هه‌ناسه‌ی سووری هاوین
که ده‌گاته ژێرسێبه‌ری تاقه‌داری گوێ شلکردو
بۆ گۆرانی کانیاوێکی بچکۆلانه
ئارام وه‌کو خزانی خه‌و به‌جه‌سته‌دا
ئه‌خشی به‌سه‌ر کوڵمی ساردی په‌نجه‌ره‌دا و
به‌پرشنگی تاوی چاوی به‌ره‌و رۆچنه‌ی چاوه‌ڕوانی داکوتراویان
وه‌کو ئاوی تکاوی سه‌ر سۆپای به‌تاو
ته‌نیا کسپه‌ی سووتانێک و
هێڵی شوێنه گریانێکت
له‌سه‌ر گۆنای شوشه‌ییان جێ ده‌مێنێ
له‌گه‌ڵ سروه‌ی به‌یانێکدا
ئه‌چیه سنگی گڕکه‌یه‌کی دێمه‌کار و
شان به‌شانی کۆڕه میوه‌ی ره‌شبه‌ڵه‌کی نێو سه‌له‌یان
به بێده‌نگی خۆ ده‌که‌یتۆ به‌درگادا و
پڕ به پێستی گشت ماڵه‌که ده‌گه‌ریت و
به‌قه‌د تاسه‌ی دیداریشیان
ئه‌چیه ناخی سنگیانه‌وه.
به‌هارێک و پاییزێک و
ساڵێتر و
چه‌ن ساڵی‌تر …
به‌قه‌یرایی سه‌ده‌یه‌که ئه‌م مردنه‌م له‌گه‌ڵدایه و
گه‌رد و لوولی گه‌رده‌لوولم له‌سه‌ردایه و
هه‌مو رۆژێ سه‌دان که‌ڕه‌ت
له سه‌دان جێی له‌شی له‌تله‌ت کراۆمدا
ئه‌و کرچه‌یه ده‌چێژم و
ئازارێکی تیژتر له خوێ
زامه‌کانم دێنێتۆ سوێ
ره‌سوول سه‌فه‌ریانی . وه‌یلان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|