
10-02-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له که‌نارى پڕبووندا.. لێم رژاو خاڵى بوومه‌وه
پێشکه‌شه به‌و کچه ئه‌نفالکراوانه‌ى فرۆشرانه ووڵاتانى عه‌ره‌بى دایکه گیان
مه‌پرسه چى ده‌که‌م و له کوێم
مه‌پرسه خواردنم چیه‌و چۆن ده‌خه‌وم
بپرسه بۆ منیان برد‌و.. له کوێ هه‌راجیان کردم
من ئه‌وه‌تام له پشت ئاوێنه شکاوه‌کانى ئه‌ودیو
خه‌ریک کۆ کردنه‌وه‌ى جه‌سته‌ى خۆمم له نێو پارچه‌کاندا
من ئه‌وه‌تام
له نێو باوه‌شى دڕنده‌کانى ئه‌و دۆڵ
خه‌ریک ده‌رکدنى ددان و چڕنوکه تیژه‌کانم
له مه‌مک و گه‌ردنمدا
من ئه‌وه‌تام
خه‌ریکى خڕکردنه‌وه‌ى ته‌ڵه مووه‌کانى پرچه‌که‌مم
که له نێو چنگى ئه‌واندا به‌جێما
من ئه‌وه‌تام
خه‌ریک نوسینه‌وه‌ى یاداشتنامه‌ى خۆمم
له نێو مه‌لهه‌کاندا
ئه‌وه‌تام ئه‌وه‌تا
خه‌ریک کڕینه‌وه‌ى ئابرووى خۆمم
که به‌هه‌رزان فرۆشرا
چونکه ئه‌مێستا من خاڵیم
خاڵیى له مرۆڤایه‌تى
خاڵیى له گه‌مه‌ى چاوشارکێ
خاڵیى له خۆم
خاڵیى خاڵیى
خاڵییتر له‌و وشه‌یه‌و
کاڵتر له بوون
له‌و کاته‌وه‌ى بردمیان و فرۆشتمیان
له بنارى بێ ئه‌مه‌کی و نامۆییدا
زۆر چاوه‌ڕێى بابم کرد بێ بماته‌وه
وتیان کاتێ غیره‌تیان دایه ده‌م که‌ڵبه‌کانى نوگره سه‌لمانه‌وه
واژوى حاشاکردنیان پێ کرد
له‌و پێکه‌ى
بۆ دروست بوونى تۆ هه‌ڵیدا
زۆر چاوه‌ڕێى برام کرد بێ له‌سه‌رم بکاته‌وه
وتیان کاتێ به‌رگى که‌رامه‌تیان له‌به‌رتدا دادڕى و..
ئه‌ویشیان ده‌رخواردنى دێوجامه‌کانى بیابان کرد
حاشاى له خوشکایه‌تیت کرد
زۆر چاوه‌ڕێى ووڵاتم کرد بێ بمباته‌وه
وتیان کاتێ تۆ بوویت به‌شایه‌تحاڵى خه‌باته‌که‌ى
پێویستى به جه‌سته رووته‌که‌ى تۆ نه‌ماو..
هه‌زارانى وه‌ک تۆشى ئه‌تک کردووه
زۆر چاوه‌ڕێى خودام کرد بێ ده‌ستم بگرێ بمباته‌وه
وتیان کاتێ سوره‌تى ئه‌نفالى به‌یان کرد
تاوانى که‌نیزه‌ى به رۆحتا هه‌ڵواسی
ناڵه نزاکانى تۆش دایکه گیان
ناگه‌نه من
تا په‌لم راکێشێ و بێ بمباته‌وه
گریانه‌کانى تۆش دایکه گیان
به‌شى ئه‌وه ناکه‌ن
خۆمى پێ بشۆمه‌وه
من رۆیشتم و..
که‌س بانگى لێ نه‌کردم
من مردم و که‌س له پرسه‌که‌م دانه‌نیشت
بۆیه لێم رژاو خاڵیى بوومه‌وه
خاڵیى خاڵیى
خاڵیى له هه‌موو شتێک و..
پڕ پڕیش له هیچ
ئاوێزان نورى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|