
10-02-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له خۆپیشانده‌رێکه‌وه
پێش ڕاپه‌ڕین،
له‌ڕۆژگاره شیرینه سه‌خته‌کانی لێوان لێو له خه‌بات و تێکۆشانی پڕ ئه‌وین..،
هه‌موو حه‌زو خولیایه‌کم..!
نه‌بوونی کاره‌با بوو..!
تا، تاریکیم بۆ ببێته قه‌ڵای مه‌ردان،
هه‌موو حه‌زو خولیایه‌کم نه‌بوونی ڕێگاوبان بوو..،
تا،به‌ئاسانی دوام نه‌که‌ون به‌عسێکان،
هه‌موو حه‌زو خولیایه‌کم نه‌بوونی ئاو بوو. ..،
تا، به‌عسێکان نه‌ڵێن، الللله،اشگد عذب مای الشمال..!!!
تا، سیخووووڕو ته‌واری و ئه‌نفالچێکان،نه‌ڵێن خوا نه‌ی وڕڕڕڕیو، نه‌شۆن ده‌ستی خوێناویان..!
هه‌موو حه‌زو خولیایه‌کم نه‌بوونی سووته‌مه‌نی بوو
تابلاجکتۆری سه‌ر پیکابه‌کانی(عه‌لی و موحسین)* به‌ئاسانی شوێن پێکانم هه‌ڵنه‌گرن..!
هه‌موو حه‌زو خولیایه‌کم مانه‌وه‌م بوو بۆ کوردوستان..،
تابتوانم به‌بێوه‌یی بۆ کوێره دێیه‌ک هه‌ڵفڕم،
په‌یامی شار بۆ گوند به‌رم..!!
په‌یامی گوند بۆ شار بێنم.!!
ئێستاش شارم بووه به‌کوێره دێ..،
ته‌نها هه‌ندێ شوێنی نه‌بێ،
حه‌زو خولیای ئاو و کاره‌باو سوته‌مه‌نی و خزمه‌ت گوزاری له‌کوێ بێنم،
گه‌یشته کوێ، ئه‌و خه‌باته‌ی جاران کردم ..؟
له‌به‌رده‌م چ شۆڕڕڕڕشگێڕێکی پیاکه‌و‌ته‌دا په‌یامم هه‌ڵڕێژم…!!!؟؟؟
نه‌ژاد عومه‌ر
* موحسین تانێوه‌ڕاستی هه‌شتاکان زابتێکی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینی بکوژوببڕی بێ هاوتای به‌عس بوو له‌شاری سلێمانی،پاشان دوور خرایه‌وه بۆ جنوب وڕاپه‌ڕیوانی جنوبیش به‌سزای ئیمامی عه‌لی-یان گه‌یاند.پاشان ملازم عه‌لیشۆێنی گرته‌وه‌و به‌زیاده‌وه هه‌مان ڕێچکه‌ی موحسین-ی گرته‌به‌روله‌ڕاپه‌ڕیندا
جه‌ماوه‌ری سلێمانی له‌ئه‌منه‌سووره‌که به‌سزای گه‌ل و شۆڕشی ئه‌وسایان گه‌یاند.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|