دڵۆپه وه‌ریوه‌کانی فرمێسک و باران
(١)
باران..،
بۆ به‌شین کردنی زه‌ماوه‌ندی په‌پوله‌کان..!
که‌مه‌ر به‌ندی - با- ی له‌قه‌د ئاڵان..،
فرمێسکیش،
به‌بێ په‌روا،
بوو به‌لاگیره‌و پڵپڵه..،
بۆ هه‌نیه‌و گه‌ردنی تازه گووووڵه سه‌رو عوزر شۆره‌کان..!
(٢)
له‌م وه‌رزه‌دا..،
له خه‌ڵوه‌تگای ئه‌م حوزنه‌دا،
باده بارینێکی به‌تاو..!
له ناخی هه‌ورێکی مودمینی ده‌روون که‌یله‌وه هه‌ڵقوڵاو..،
ڕه‌گی موحیببه‌تی مه‌ست کردمه‌وه،
مه‌یلی مێژینه‌و ئه‌م ده‌مه‌ی..!
به‌ره‌و ڕیشه‌ی..،
دڵخوازه به‌دبه‌خته‌که‌م کێش کرده‌وه..!
(٣)
باران..!
کوانوی ناخی داپیره‌کانی ئه‌نفالی دانه‌مرکانه‌وه..!
ده‌سته‌و نه‌زه‌ر،هه‌مدیسان،چاوه‌کانمی ڕاسپارده‌وه..
(٤)
باران..،
بۆ ئه‌وه‌ی،بگات به‌ئاکام..!
ده‌سته‌سڕه‌که‌ی،خۆی بۆ هه‌وادام..!
تا، چاوه‌کانم ژیر ببنه‌وه‌و نه‌گه‌ن به مه‌رام..،
(٥)
باران، هێنده له‌خۆبایی بوو..!
نه‌رجسیانه،
به‌له‌نجه‌ولار،
هاته خوار..،
بێ ڕاوێژکار..!
گه‌واڵه هه‌وری چاوه‌کانمی کرد گرفتار..!
سه‌ر له نۆێ،
سه‌راپا خۆزگه‌کانمی، کرده‌وه به ماسیه‌کی بچکۆلانه‌و ،
دایه‌وه ده‌ست قه‌ده‌رو ده‌ریایه‌کی بێ که‌نار..
(٦)
جاران، باران..،
ته‌نها چوار وه‌رز،
دڵۆپه‌که‌ی، له ئاست دڵۆپه‌ی چاوه‌کانما،چاوی نه‌وی بوو..!
ئه‌مێستاکه،
بێ ئاگایه..!
لێره‌کانه،
وه‌رزی غوربه‌ت..،
وه‌رزی پێنجه‌م..،
بۆ چاوه‌کانم هاتونه به‌رهه‌م..،
(٧)
باران، به‌نیازه گلێنه‌ی چاوم هه‌ڵکۆڵێ..!
ڕه‌شێنه‌که‌ی کون، کون، بکاو ،
به‌شمشاڵێکی بچوێنێ..،
(ده) دانه هه‌وری باریکه‌له‌و ڕه‌قه‌ڵه‌ش، بکا به قامک..!
به‌بێ خواستی نیگاکانم ،
هه‌موو باران بڕانێ..!
ئیقاع و ئاوازی فرمێسکه‌کانم بشێوێنێ…،
(٨)
باران،
به‌ئۆقیانوسێ نمه‌دا..،
نامه‌یه‌کی نارده حزوور چاوه‌کانم..!
چاوه‌کانم..!
پێش کردنه‌وه‌ی،چاو پێشخه‌ری نوان و پێی ڕاگه‌یانن..!
یاسای سروشت ڕێ نادات..!
زستان..،
هه‌موو، زستانێک ،
سه‌فه‌ر بکات و پشت ببه‌ستێت به چاوه‌کانم..
(٩)
باران،
گزنگی خۆر‌و..،
که‌زیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌ڕ کرد..!
هه‌تاویش..!
برژانگه‌کانمی،
کرد به ته‌ناف و له چاوه‌کانما هه‌ڵی خست..
(١٠)
ئیره‌یی بارانێکی موعه‌ممه‌م، به‌لێزمه‌و شه‌سته‌ی چاوه‌کانم..،
دڵۆپه‌یه‌کی تیرۆریزمی بۆ دابه‌زانم..!
تاوه‌کو چیدی نه‌توانم،
غه‌زه‌ب و هه‌ژانم..!
به‌سه‌ر ته‌لاری،
مه‌لائیکه‌ته‌کانی، ڕه‌حمانا ببارێنم..!
ده‌فته‌ری ئه‌عمالی ، ئینکیرو منکیریش..!
له خه‌زنه نهێنیه‌کانی بێدادیدا ده‌ربهێنم و وه‌یخوێنم..!!
(١١)
ئه‌و ده‌مه‌ی فرمێسک دادوه‌ری ئاسمان بوو..،
به ئه‌ستێره‌یه‌کی نه‌ووت مه‌جریوێنه..!
به مانگی نه‌وت،
به‌ڕوناکی به‌ره به‌یان پێ مه‌که‌نه..!
به ده‌ریای نه‌ووت،
شه‌پۆله‌کان له باوه‌شتا ڕامه‌ژێنه..!
به‌تفه‌نگیشی نه‌ووت،
به‌بێ ده‌نگی ده‌نگت به‌مرۆڤایه‌تی بناسێنه..!
*
ئایاری ٢٠٠٦
خاڵه‌به‌کر