دوو کورته شێعر له جه‌لال ئه‌حمه‌دی
سوور... سوور
هه‌تاو بوو باران
هه‌ر ئێواره‌یه‌ك و ڕێبوارێك هه‌تاو
خون... خون دهخوناوه نێو باران
ئه‌م جاره‌ت گرتن نه‌بوو هه‌ڵوێست
خسته ڕێی گهوزێك خوێن بوو، دروێنه.
نا... نا... نا...
به‌شێك له ماچی شین بووی من و تۆ بوو كه‌نارێ
باس له تۆ مه‌كه
با پێبكه‌نین دهنوسكهوهم نه‌با و
با زه‌لاله‌ت قوڵهپێچم نه‌كا و...
خوێن به ئاوهڕوویهدا نهمخوا
باس له تۆ مه‌كه
تۆیه‌كی تۆ... تۆیه‌كی تۆ
***
شوێن
له شوێن جێ پێی هه‌ناوی ناخم دا
به‌شێک بوو له وره و
سه‌همێک بوو له باوه‌ڕ
دڵێک بوو له دڵدانه‌وه‌دا
چاوێک بوو له چاوه‌ڕوانی دا
نوقم نوقم توایه‌وه
هه‌ستێک بووی به‌رانبه‌ر به مردن
دهوهستای و نهدهوهستای
هۆ خۆڕاگری
لغاوی مه‌رگ بووی
دهستهمۆکاری ژیان
هۆ به‌ڵێنی... هۆ به‌ڵێنی
چاوه‌کانت وه‌کو ژیان
دڵت وه‌کو به‌ڵێنی
به‌رانبه‌ر به مردن دهوهستای و نهدهوهستای.
جه‌لال ئه‌حمه‌دی