10-03-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
1
-درۆ بێ ده سه ڵا ته هه م‌و که س پێی ئه وێرێ
2
- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
3
- له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
4
- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه
5
- نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
6
- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
7
- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
8
- تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
9
- که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
10
- ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
11
- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
12
- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
13
- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
14
- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی
15
- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
16
- به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه
17
- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
18
- مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
19
- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
20
-هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا
21
- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
22
- ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت
23
-چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه
24
- پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه
25
- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته بخوازه)
26
- ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
27
- شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه
28
- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
29
- ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک
30
- به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
31
- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
32
- دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره
33
-دوو پشکه له‌خۆی به‌شکه
34
- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
35
- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
36
- به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه
37
- هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆی بنوێ
38
- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه
39
- بانێکه‌و دوو هه‌وا
40
- به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
41
- کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری
42
- گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
43
- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه
44
- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
45
- ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
46
- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
47
- له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
48
- به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
49
- دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
50
ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|