به‌شی پێنجه‌م
(1): لانك : کڕینی لانك یان نوستن له‌ناو لانك خێر‌و خۆشی یه و چاکه کردنه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ{{ ومن عمل صالحا فلانفسهم یمهدون}} سوره‌تی روم / 44 ، هه‌روه‌ها لانك بۆ پیاوان غه‌م و خه‌فه‌ت و زیندانه و بۆ کوڕی گه‌نجیش هاوسه‌ره و بۆ ئافره‌تیش کوڕه له‌وانه‌شه گریان و غه‌م و په‌ژاره‌و جێ ی گۆرانی ووتن و سه‌ما و خۆشی بێت ، هه‌ندێ جاریش به مانای داره مه‌یت دێت .
(2): ته‌زبیح : بینینی ته‌زبیح له خه‌ودا مانای ئافره‌تێکی چاکه یان ژیانێکی حه‌ڵاڵه یان سه‌ربازی سود به‌خشه بۆ خاوه‌نی تهزبیحهکهو ئه‌وه‌ی به ده‌ستیوه‌یه‌تی .
(3): مژیین : یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ یه‌کێك ئه‌ی مژێ ئه‌وه پاره‌ی لێ وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر سینگی بمژێ پاره له‌ژنه‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر لوتی بمژێ پاره له گیرفانی ده‌رئه‌کات یان رانی بمژێ پاره له عه‌شره‌ته‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ .
(4):صابون : له خه‌ودا پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له خه‌ودا به سابون جل و به‌رگی بشوات چاك ئه‌بێته‌وه ، ئه‌وه‌ی سابون له خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، ئه‌گه‌ر دڵ ته‌نگ بێت له دڵ ته‌نگیه‌که‌ی ده‌رده‌چێ و دڵ خۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ،سابون چڵك لا ئه‌بات و چڵکیش غه‌م و خه‌فه‌ته .
(5): کلیل : کلیل له خه‌ودا رزق و یارمه‌تی و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای زانسته ، یان منداڵه یان سیخۆر (جاسوس) ،خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه‌رموێ{{نصر من الله و فتح قریب }}سوره‌تی الصف /13 ، واتا به یارمه‌تی خوا سه‌رکه‌وتن و کردنه‌وه نزیکه ،ئه‌و که‌سه‌ی کلیلێکی بێ دانی به‌ده‌سته‌وه بێت زوڵم له منداڵی هه‌تیو یان بێ باوك و دایك ئه‌کات ،کلیلی به‌هه‌شت ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه له بواری ئابوری وزانست دا ، هه‌روه‌ها کلیل قه‌بول بوونی دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه لای خوای گه‌وره ، له‌وانه‌شه کلیل چوونه حه‌ج بێت ،کلیلی ئاسن پیاوێکی به هێزو توانایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بێ کلیل ده‌رگایه‌ك یان قفلێك بکاته‌وه به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌یدا زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به کلیل بیکاته‌وه ئه‌وه‌ی له دڵیه‌تی و ئه‌یه‌وێ به یارمه‌تی خوای گه‌وره بۆی به‌دی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌توانێ ده‌رگایه‌ك بکاته‌وه ئیش و کاره‌که‌ی ئاڵۆزتر‌و زه‌حمه‌ت تر ئه‌بێت ، هه‌ندێ جاریش کلیل ته‌رمه و کونی قفڵه‌که یان ده‌رگاکه‌ش گۆڕه .
(6): ئاشت بوونه‌وه : له خه‌ودا دوژمنایه‌تی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌ی ئاشت بێته‌وه ئه‌وه زیاتر دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ده‌کات ، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری کردنی یه‌کێکه که له رێ لای داوه و داوای لێ ئه‌کرێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێ ی ڕاست .
(7): په‌یمانی شه‌ڕ نه کردن : هه‌سانه‌وه‌و خۆشی و کامه‌رانی و ئاسایش وچاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆش و ده‌ست که‌وتی رزقی حه‌ڵاڵ و پاره و ئه‌نجام دانی کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌روه‌ها بۆ کوڕی گه‌نج ژن هێنانه و بۆ کچی گه‌نچ شوکردنه .
(8): وێنه گر : شعر و زانست و ئه‌ندازیاری و دانای یه ، هه‌روه‌ها مه‌ی خواردنه‌وه‌و گوناه و درۆ کردنه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره و چونه ناو کاری مه‌ترسی داره .
(9): شه‌پۆڵ : توند‌و تیژی و ژان و ئازاره ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه‌رموێ{{ واذا غشیهم موج کالظلل دعوا الله مخلصین له ا‌لدین }}سوره‌تی لقمان/32 واتا که ئه‌که‌ونه ناو شه‌پۆڵه‌وه به دڵێکی پاك له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه ، هه‌روه‌ها شه‌پۆڵ مه‌ترسی خنکانی به دواوه‌یه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له ئایه‌تێکی تری قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ{{وحال بینهما الموج فکان من المغرقین }}سوره‌تی هود /43 ،واتا شه‌پۆڵ سه‌رو بنیانی کرد‌و خنکاندیانی ، له‌م دوو ئایه‌ته ده‌رده‌که‌وێ که بینینی شه‌پۆڵ له خه‌ودا باش نی یه .
(10): قوڕگ :ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ مووێك یان دهزوێك له قوڕگی دێته ده‌ره‌وه نه پچڕێت و بن بڕیش نه‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌و که‌سه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت یان شه‌ڕو ناکۆکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌که‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر شالیار واتا وه‌زیر بێت باری زانستی پته‌وتر ئه‌بێت .
(11): برنج :برنجی کاڵپارهیهو به هیلاکی و به خه‌فه‌ت و به زۆر کۆکراوه‌ته‌وه ، برنجی کوڵاویش قازانجه .
(12): ووشه‌ی ئۆف :ووشه‌یه‌کی ناره‌زایی ده‌ربڕینه ، ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بڵێ ئۆف ئه‌و که‌سه سوودی بۆ باوك و دایکی نابێت ،خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ{{ولا تقل لهما اف ولا تنهرهما }}سوره‌تی الاسرا‌ء / 23 .
(13): شێت بوون :له خه‌ودا سه‌ربه‌رزی وشکۆمه‌ندی وده‌وڵه‌مه‌ندی و خۆشی و کامه‌رانی یه ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا به‌هۆی ده‌ست لێ وه‌شانه‌وه تێك چێت ئه‌وه پاره به فایز ئه‌داته خه‌ڵکی ، هه‌روه‌ها شێت بوون مانای چوونه به‌هه‌شته یان ده‌سکه‌وتی پاره‌یه‌و زوو خه‌رج ئه‌کرێت ، شێت بوونی منداڵ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی باوکی یه‌تی ، شێت بوونی ئافره‌ت ساڵێکی خۆش و به به‌ره‌که‌ته .
(14): مردن : گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه یان رزگار بوونه له زیندان یان گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێکی دووره ، هه‌روه‌ها مردن له خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریانی له گه‌ڵ دا بێت و ناشتنی له گه‌ڵ دا نه‌بێت که‌م و کوری و خراپه‌کاریه له ئایین و پله و پایه ی به‌رزی دونیایه ، مردنی بێ گریان و بێ ناشتن و بێ ته‌رم ڕووخانی خانوه یان چاو کوێر بوونه یان ته‌مه‌ن درێژی یه ،هه‌روه‌ها مردن له خه‌ودا سه‌فه‌ره یان ده‌ست کورتی یه یان ژن هێنانه چوونکه مردو وه‌ك زاوا ده‌شۆردرێ و بۆنی خۆش ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ی بمرێ وته‌رمه‌که‌ی له‌سه‌ر شان هه ڵگیرێ و به‌ڵام نه‌خرێته ژێر خاکه‌وه ئه‌و که‌سه به‌سه‌ر دوژمنانی زاڵ ئه‌بێت مردن و زیندو بونه‌وه له خه‌ودا ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه یان تۆبه کردنه ، مردوێك له خه‌ودا بڵێ من نه مردووم ئه‌و مردوه پله‌و پایه‌ی شه‌هیدی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر مردوو نه‌خۆش بێت خوی به‌رپرسیاره له کرده‌وه‌کانی ، مردوه‌کان له گۆڕه‌کانیان ده‌رچن نان و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردو له خه‌ودا هه‌ر چی بڵێ ڕاسته ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه کاروباری باشه ،ئه‌توانین بڵێین مردن په‌شیمان بوونه‌وه‌یه له گوناهێکی گه‌وره ، ئه‌وه‌ی ببینێ له خه‌ودا مردوه‌و جل وبه‌رگی له‌به‌ر نی یه هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ،مردو له‌سه‌ر فه‌رش و مافور بێت کاروباری دونیای باشه ، مردنی کوڕ له خه‌ودا ڕزگار بوونه له دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ مردو ناشترا ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر له زیندان دا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌وه ژن دێنێ کچیش بێت شوو ئه‌کات ، نه‌خۆش له خه‌ودا ببینێ ژنی هێناوه ئه‌وه ئه‌مرێ ،مردن بۆ ئه‌و که‌سانه باشه که ئه‌ترسن یان دڵ ته‌نگن ، مردنی برا مانای مردنی دوژمنه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ چه‌ن مردوێێکی له گه‌ڵه ئه‌وه چه‌ند که‌سێکی دوو ڕووی له گه‌ڵه ،هاوڕێیه‌تی کردنی مردو سه‌فه‌رێکی دوور‌و درێژه ،ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی مردو شۆرین ببینێ له خه‌فه‌ت و قه‌رز رزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مردو له‌خه‌ودا زیندو ببێته‌وه باسی ئه‌و مردوه ئه‌کرێت ، دڵ ته‌نگی و دڵ خۆشی و ڕووخۆشی مردو باری ئه‌و دونیایه‌ی تری ده‌رده‌بڕێ ،مردو ده‌م و چاوی ڕه‌ش بێت ئه‌و مردوه به کافری مردوه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك مردوێك زیندو بکاته‌وه ئه‌وه گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته موسڵمان ،مردو چیت بداتێ باشه‌ه چیشت لێ وه‌ر گرێ خه‌راپه ، ماچ کردنی مردوێکی ناسراو ده‌ست که‌وتی پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك مردوێك ماچ کات ئه‌مرێ ،مردو له زیندو بدات مانای ئه‌وه‌یه زیندوه‌که له دونیادا کرده‌وه‌ی خه‌راپ و ناپه‌سه‌ندی زۆره ، یه‌کێك ببینێ مردو لێ ی ئه‌دا سه‌فه‌ر ئه‌کات و به خۆشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، نوستنی مردو هه‌سانه‌وه‌یه‌تی له‌و دونیایه ، نوستنی زیندو له‌گه‌ڵ مردو ته‌مه‌ن درێژیه بۆ زیندوه‌که ، ده‌رچونی مردو له‌گۆڕه‌کانیان مانای به‌ڕه‌ڵڵا کردنی زیندانیه‌کانه ،مردنی باوك و دایك له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یه ، مردنی کت وپڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هه‌ژاره ، نوێژ کردن له‌سه‌ر مردو کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناهه‌قه ،خنکانی مردو له‌ناو ده‌ریا مانای خنکانیه‌تی له ناو گوناهه‌کانی دا
.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-03-2011 در ساعت 10:22 AM
|