چۆله‌كه و هێشوو
چۆله‌كه‌یه‌كی ماندوو
نیشته‌وه لای هێشوو
هێشوو كیژێكی جوانه
هاوڕێ ی باڵنده‌كانه
وتی ها چۆله‌كه‌ی جوان
باڵنده‌ی نه‌رم و نیان
بۆ شپرزه‌و شێواوی
ئه‌وه‌كێ ڕاوی ناوی
چۆله‌كه وتی هاوڕێم
تینووم بۆ ئاو ئه‌گه‌ڕێم
ڕۆیشت به په‌له هێنا هێشوو
تێر ئاو بوو گه‌شایه‌وه
دڵ خۆش بوو بوژایه‌وه
ئاوه‌كه‌ی زۆری مابوو
ویستی بیڕێژێت هێشوو
به‌هاترین سامانه
سه‌رچاوه‌ی ژیانمانه
هێشوو زۆر سوپاسی كرد
ئامۆژگاریه‌كه‌ی وه‌رگرت
نه‌ی ڕشت به‌فیڕۆی نه‌دا
نه‌مامێكی پێ ئاودا
منبع : خوشكان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|