
10-07-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سیپاڵی خۆزگه مردووه‌کان
له داوێنی ئه‌زمه‌ر هێدی هێدی له شه‌قامی چاره‌نوس، ده‌ستی قه‌ده‌رم گرت و له
ئێواره ئه‌رخه‌وانی یه‌که‌ی باخی مهلیکستانی مناڵیمدا بۆڵ بۆڵ تووی ته‌مه‌نم کۆکرده‌وه گفتێکی شیرین وپه‌یمانێکی په‌مه‌ی دڵی ته‌نیم
لام وابوو ئیتر گۆیژه و سه‌رچنار و چه‌ق چه‌ق جێی ژوانی منن و ئه‌ویش ئه‌سپ سواره‌که‌ی خه‌یاڵه فریوه دراوه‌که‌ی منه،،،،،ئه‌و پرژه بارانه‌ی تنۆک تنۆک ده‌هاته سه‌ر ڕێم تۆ گه‌ڵا و دره‌ختی شارت بۆ ده‌کردمه چه‌ترێک تا دڵۆپێک ڕوخسارم نه‌ژاکێنێ
ئه‌و ڕۆژه‌ی پێت وتم بڕواناکه‌م له من به‌خته‌وه‌رتر هه‌بێت من حۆری ئه‌دوێنم و خۆشم گریسی ئه‌م شاره بێ نازه ڕوخساری پۆشیوم به‌ده‌م ئه‌م قسانه‌وه تاڵ تاڵ له پرچت بۆن ده‌کردم ئه‌و شنه بایه‌ی ده‌هات له جێژوانماندا مه‌ست بێت تۆ ده‌رت ده‌کرد و ده‌وت من له بۆنی گوڵه شه‌وبۆ تێر نابم، ئیتر چۆن ڕێی شه‌ماڵێک به‌م که به‌لای گه‌ردنت تێپه‌ڕێ ئه‌ویش وه‌ک منی دێوانه مه‌ستی تۆ بێت ، منیش سه‌رسام لام وابوو ده‌ستم داوه‌ته فریشته‌یه‌ک دهمفڕێنێته جیهانه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌که‌ی خۆی و له قهوزو قوزاحی ئاسمانی‌دا جوانترین وێنه‌ی گه‌ردوونم نیشان ده‌دات
زۆر زوو بوویته پهرزگاکهم و له عه‌رشی تۆدا نزام ده‌کرد به‌ڵێنێکم دا ده‌ستت بۆ هه‌تای بگرم و بتهێنمه ئه‌و تاراوگه‌یه‌ی ناوت نا به‌هه‌شتی خۆزگه حه‌شار دراوه‌کانی مناڵیت و خه‌یاڵه به‌تاڵه‌که‌ی من، ده‌ریاکان شاخه‌کان هه‌موویت پێوا تا بگه‌ی به ئامێزی هێمنم و قوم قوم له نیگای چاوانم بخۆیته‌وه، من نه‌مزانی ئه‌م حه‌زه شێته‌ی تۆ هاتووه زه‌هری مار بڕژێنێته جه‌سته‌م و مه‌رامێکی چه‌وساوه‌یی خۆی لای من به‌تاڵ بکاته‌وه
ئه‌ی جوان په‌رست که تۆ په‌یمانت شکاند، نه‌تزانی چاوانم ئه‌که‌یته گۆمی خوێن و بابه گوڕگوڕهکهی دڵم داده‌گیرسێنیت و پرچه خاوه‌که‌م ڕه‌ش و سپی تێکه‌ڵ به خه‌م و ئازارێک ده‌که‌یت و ده‌نگم له ناڵه‌ی دایکه جه‌رگ سوتاوه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بکات ، بۆنه خۆشه‌که‌ی تۆش دڵت پێی سوکنایی نه‌ده‌هات ببێته بۆگه‌نێک وه‌ک لاشه‌یه‌کی مردوو ته‌نها سه‌گ و گورگی ئه‌م سه‌ده‌یه بهاژێنێت و باسی ئه‌م داستانه‌ی من خه‌ڵکی لێره و له‌وێ چۆنیان بوێ بمکه‌نه هه‌وێنێک بۆ گه‌رم و گوڕی قسه و باسیان
ئێستاکه ئێتر نه من ده‌سته که‌وتووه‌که‌ی تۆ ئه‌گرم و نه تۆش حه‌زه‌کانت به باڵای من دهپێووی... ئێستاکه تۆ گه‌نده‌ڵی شه‌قامه‌کان ده‌چنیته‌وه‌و منیش په‌ڕه‌ی هۆنراوه‌م به پیسی تۆ دهگرێنمهوه ،،،،
ئێستاکه کانی دڵی من به پێنوسه‌که‌م ئهژێتهوهو تۆش تینووی دڵۆپێک باران
ده‌ریا نامۆ
به‌ریتانیا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|