بۆ شوێنێ کە تۆی لێ نیە … !!
لەوێ مانای ئەشق چییە ... ؟!
لە دووری تۆیا نان ئەخۆم ...
لە شوێنەی خۆمان تیا ئەشۆرد
لە شوێنێکی تر خۆم ئەشۆم ...
مۆم لە ژوورم داگیرسێنێ ...
ئیتر چی بێ شیعر بۆ خەیاڵم بێنێ ....
نە تاقەتی ئەوەم ماوە تۆم خۆش بوێ
بە ئیدیکە دانیشم و بە دیار خۆت و خەماکانت
هیچی بۆ دڵخۆشیم نەبوو ...
کەی تۆ ئاوا وەفات هەبوو ...
بە دوای تارمایی تۆ وێڵە ...
بۆ شوێنێ کە تۆی لێ نەبێ ...
لەوێ مانای ئەشق چی بێ ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )