
10-12-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چۆن پارێزگاریی له‌چاوت ده‌كه‌یت؟ 
ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی لهكهمیندان بۆ زیان گه‌یاندن به‌چاوتان، خۆراكی ناڕێك و پارێزی ناڕێكه له‌خواردن بۆ خۆلاوازكردن (زه‌عیف بوون) كارلێكی خراپی هه‌یه، بۆ بینایی ئێوه، چونكه له‌ش بۆ خۆی ناتوانێت به‌ته‌واوی ڤیتامینه پێویسته‌كان به‌چاو بگه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه به‌تایبه‌ت به‌خانمان ده‌ڵێین بۆ دابه‌زاندنی كێشتان له‌خۆتانه‌وه خواردن له‌خۆتان مه‌بڕن، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ژێر چاودێریی پزیشكدا په‌نا به‌رنه‌به‌ر خۆلاوازكردن، لێره‌شدا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی تووشی چاو ده‌بن، پێویسته ئه‌م (10) خاڵه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
دانانی لێنز (عدسه) ده‌بێته هۆی كوێربوون
كڕینی لێنزی ژماره‌و لێنزه رهنگاوڕهنگهكان، كه بۆ جوانكاریی به‌كارده‌هێنرێن و له‌لای دوكاندارو فرۆشیاره‌كانی ناو بازاڕ ده‌ست ده‌كه‌ون و ده‌یكڕن، به‌بێ ئاگاداریی دكتۆر، زیانێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت و مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی چاوی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گلێنه‌ی چاوی هه‌موو مرۆڤێك وه‌كو یه‌ك نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌ستووری و ته‌نكی سه‌ر گلێنه‌ی چاو، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت، كه هه‌ندێك چاو تامێسك یان ئیلتهاباتی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت پێشتر پشكنینی بۆ بۆ بكرێت له‌لای پزیشكی تایبه‌تمه‌ندو پاشان به‌ڕه‌زامه‌ندی و دڵنیابوون له‌نه‌بوونی ئه‌و كێشانه، ئینجا له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدا لێنز دابنرێت و به‌كاربهێنرێت.
كه‌واته هه‌میشه له‌بیرتان بێت، نابێت لێنز له‌هه‌موو جێگایه‌ك بكڕدرێت، بێگومان بن، كه هه‌رزانی و كوالیتی نزمی ئه‌و لێنزانه مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر به‌بێ ئاگاداریی پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌ش بكڕدرێت و به‌كاربهێنێت، ده‌بێته هۆی برینداربوون و تووشبوون بهئیلتهاباتی چاوو ناڕێكی له‌فرمێسك رشتن، سه‌ره‌نجامیشی (كوێربوونه) وریا بن.
واز له‌برژانگی ده‌ستكرد بهێنن
ئه‌گه‌ر نیازت هه‌یه برژانگ بچێنیت، بچۆ لای پسپۆڕی تایبه‌ت نه‌ك ساڵۆنی ئارایشت، چونكه ئه‌گه‌ر پسپۆڕانه ئه‌و كاره نه‌كرێت، زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێت به‌گشتیی، خۆ ئه‌گه‌ر واز لهتاتۆكردنی ده‌وروبه‌ری چاویش بێنیت، زۆر باشتره بۆ پاراستنی بینایی چاو.
لابردنی چرچیی
بۆ لابردنی چرچی ده‌وروبه‌ری چاو و پۆتێكس، بچۆره لای پزیشكی پسپۆڕی پلاستیك، بۆئه‌وه‌ی چاوه‌كانت دووچاری گرفت نه‌بن و زیانیان پێنه‌گات.
ژنانی دووگیان ئاگاداربن!
ژنانی دووگیان به‌هۆی گۆڕانكاریی له‌سیستمی متابولیسی له‌شیان، پێده‌چێت دووچاریی كێشه‌ی چاو ببن، یان ره‌نگه له‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دووگیانی دیسانه‌وه گۆڕانكاریی لههۆرمۆندا، كێشه‌ی چاویان بۆ دروست بكات، پێویسته له‌و كاتانه‌دا سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و له‌خۆیانه‌وه هیچ جۆره چاره‌سه‌رێك بۆ چاویان به‌كارنه‌هێنن.
چاویلكه‌ی جوانیی له‌كوێ ده‌كڕیت؟
چاویلكه‌ی جوانیی و دژه‌خۆر ده‌بێت له‌لای چاویلكهسازو پشكێنه‌ری چاوه‌كان بكڕدرێت، چونكه ئه‌وان ده‌زگای تایبه‌تی پشكنینی ئه‌و چاویلكانهیان له‌لایه، كه رێژه‌ی گرتنه‌وه‌ی (تیشكی وه‌نه‌وشه‌یی- U.V) ده‌پێوێت، به‌لام زۆربه‌ی ئه‌و چاویلكانه‌ی له‌جێگاكانی تر ده‌فرۆشرێت پزیشكی نین و زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نن، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و تیشكانه ناگێڕنه‌وه كه چاو به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات.
لیزیك (P.R.K)
ئه‌وانه‌ی كه حه‌ز به‌كارهێنانی چاویلكه ناكه‌ن و ده‌یانه‌وێت رزگاریان بێت له‌به‌كارهێنانی چاویلكه‌كانیان، دتوانن (P.R.K)بۆ چاویان ئه‌نجام بده‌ن، ئێستا ئه‌و كاره ئاسانه، (به‌ده‌ستی پسپۆڕانی تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو) به‌جێیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌روو ته‌مه‌نی (18) ساڵییه‌وه‌ن.
مه‌ترسییه‌كی بێ ده‌نگ
پێویسته هه‌موو كاتێك ئاگاتان له‌ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی له‌شتان بێت، چونكه نه‌خۆشیی شه‌كره یه‌كێكه له‌و مه‌ترسییه نه‌بینراوانه‌ی ده‌توانێت به‌بێده‌نگی بینایی چاوی مرۆڤ له‌بن بنێت، شه‌كره نه‌خۆشییه‌كی بێده‌نگه‌و زۆرجار تا گورزی خۆی نه‌هاوێت ئاشكرا نابێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ریشكه‌وتووه، كه نه‌خۆشیی شه‌كره گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی نابینابوونه له‌هه‌موو جیهاندا.
بینین باشتره له‌جوانیی
خانمان كه هه‌میشه گرنگی به‌جوانیی جه‌سته‌و پێست و نینۆكیان ده‌ده‌ن، ده‌بێت به‌رده‌وام ئاگایان له‌چاویان بێت، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌س نییه، كه گرنگی به‌جوانیی ده‌ره‌كی چاویان بده‌ن، به‌ڵكو بپرسنه‌وه لهبیناییان و ماوه ماوه بچنه لای پزیشكی پسپۆڕ، بۆ دڵنیابوون رێژه‌ی بینینی چاویان.
كه‌ی سه‌ردانی پزیشكی چاو ده‌كه‌یت؟
پێویسته سه‌ره‌تا منداڵ له(6) مانگییه‌وه ببرێته لای پزیشكی چاو، پاشان له(3) ساڵیدا جارێكی تر ببرێته‌وه، دواتر كاتێك ده‌چێته باخچه‌ی ساوایان و له‌كاتی چوونه قوتابخانه‌شدا پێویستی به‌وه‌یه هه‌یه كه پشكنینی چاوی بۆ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته تا هه‌ژده ساڵیی هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت، ئه‌گه‌ر چاو هیچ كێشه‌یه‌كیشی نه‌بێت، پێویسته هه‌ر (3) ساڵ جارێك بپشكنرێت. له‌كاتی پیریی چاویشدا كه له(40)ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ده‌بێت هه‌موو ساڵێك سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی چاوبكرێت.
پیریی قبوڵ بكه
(90%) خه‌ڵك له‌پاش (40)ساڵییه‌وه توانای بیناییان بۆ نزیك كه‌مده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته بۆ خوێندنه‌وه‌و نووسین چاویلكه به‌كاربهێنن، چونكه ده‌بێته یاریده‌ده‌ریان و ناهێڵێت چاویان زیانی پێبگات و گووشاری بكه‌وێته سه‌ر، له‌كاتێكیشدا ئه‌گه‌ر چاویلكه به‌كارنه‌هێنن، ئه‌وا ده‌بێت توانایه‌كی زۆرتر به‌كاربهێنن بۆ بینین، ئه‌و كاته‌ش چاویان تووشی گرفت ده‌كه‌ن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|