بۆ مامۆستا
گه‌شی نیگا‌و بێ‌وچانی پێکه‌نین‌و زانی زار
دێوجامه‌ی مه‌رگ شێته و برسی و
نایێژم و نابێت چاوه‌ڕوانی هه‌ڵاڵه‌ی دیمه‌ن بین!
له وێنه‌یه‌ک بۆتان ئه‌دوێم...
چناره‌ی باڵای، ده‌ستی له قۆڵی ڕۆژ ئه‌گیران و
سبقه‌تی هه‌نگاوه‌کانی، باڵاخانه‌ی هه‌وری گرتبووه ئامانج!
له وێنه‌یه‌ک بۆتان ئه‌دوێم...
هه‌موو جارێک سه‌ر له به‌یانی و ڕووناکی بوو و
مه‌شغه‌ڵێک له سووچی لێڵایه‌تی و کوێره‌وه‌ری!
گه‌شی نیگا و بێ‌وچانی پێکه‌نین و زانی زارتیان له قاپ نا و
هێڵێکی ڕه‌ش ده‌ورتی ته‌نی و
بیره‌وه‌ری... !
له وێنه‌یه‌ک بۆتان ئه‌دوێم...
ئه‌ستێره‌یه‌ک کووژایه‌وه و
منداڵێک له برسانا مرد و
ماسییه‌ک خنکا و
مامۆستایه‌ک دڵی له لێدان که‌وت.. ،
مامۆستا!
گه‌شی نیگا‌و بێ‌وچانی پێکه‌نین‌و زانی زارت مامڵه‌ی هه‌رمان ئه‌که‌ن و
مردن چ بێ‌واتایه و به‌سه‌زمان...
مردن چ بێ‌واتایه و به‌سه‌زمان...
هادی ماجدی