
10-19-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له باتی نیگا سه‌رگه‌ردانه‌کانتا...
له‌و کاته ساتی ئێواره ئه‌ویناویه
دزه‌ی نیگا‌و لرفه‌ی قاقات
هه‌وری نه‌زای ئه‌م به‌هاره تۆزاوییه‌ی،... هێنایه زا
شار و شاعیر، بوون به ژێر شه‌پۆلێ ڕه‌هێڵه‌ی تاسه و حه‌زا،
به‌ره‌و کوێ دی...
ئه‌ی هه‌یکه‌ل و هێمای جوانی
ئه‌ی ئۆخژنی خایله و مه‌ژوو هزری قه‌ڵه‌م
تۆمی به‌هاره‌ی رواوه‌ی مه‌زرای شێعر
بۆنه چنووره‌ی چنوور ناوت له هه‌ر لاوه هات به ڕووما
له یه‌ک ساتا گه‌ییه هه‌ستم، واقم وڕ ما!
به‌س نیه وا...
ئیتر مه‌یێ و به‌ره‌و کوێ دی؟ رابوه‌سته
خۆ ئه‌زانی ته‌مه‌ن، به‌ربه‌ستێکی ژوقماویه
زنجیرێکی قه‌وی و قۆڵه و ده‌نگی نایه! ئا‌وه هانێ له پێم دایه؟!...
خۆ ئه‌زانی مه‌ودا نادا ته‌مه‌ن بێم و گوێ رابخه‌م بۆ لاوک و حه‌یرانی پێکه‌وه بوونمان
بۆ ده‌رس و به‌یتی دڵداری و تاسه‌باری...
به‌ره‌و کوێ دی؟ رابوه‌سته..
ئام‌وشۆی سه‌ر عه‌ڕش و عه‌رزی کۆڵانه‌کانی (به‌ردبڕان) مه‌که‌و، مه‌چۆو، هه‌نگاو مه‌نێ!
ئه‌وین له‌وێ ڤایرۆسێکه گیرۆ
ده‌تگرێت و بۆ هه‌میشه به‌رت نادا!
ئه‌م هه‌وێڵه،... مه‌کۆ و ڕێژوانی دڵداری و پێکه‌وه بوونی "بێزار"ه!
ئه‌و هه‌ڵوه‌داو... منیش تارا و نوقم بووی زه‌ریای پێکه‌وه‌یه‌ک بوون و دڵداریتم...
به‌ڵام بێزار..! به‌ڵام بێزار..! به‌ڵام بێزار..!
خۆ ئه‌زانی ته‌مه‌ن، به‌ربه‌ستێکی ژوقماویه
زنجیرێکی قه‌وی و قۆڵه و ده‌نگی نایه! ئا‌وه هانێ له پێم دایه؟!...
خۆ ئه‌زانی مه‌ودا نادا ته‌مه‌ن بێم و گوێ رابخه‌م بۆ لاوک و حه‌یرانی پێکه‌وه بوونمان
بۆ ده‌رس و به‌یتی دڵداری و تاسه‌باری...
له‌ویش بێزار له‌ویش بێزار له‌ویش بێزار...
ده‌ده‌ی نازدار،... ده پێم بڵێ چه‌ن ساڵ ته‌مه‌نم پێویسته!؟
چه‌ن ساڵ... چه‌ن ساڵ... چه‌ن ساڵ!؟
سه‌لاحی مه‌حموودی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|