
10-19-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌و
نووسینی: فوئاد قاموسی
شه‌وێکی ئاسایی ره‌نگه دوا شه‌و
سه‌ره‌تای شه‌و بوو، ئاسمان هه‌روه‌ک هه‌میشه له داوێنی خۆی چه‌ن ئه‌ستێره‌ی حه‌شار دابوو و مانگ بێ ده‌نگ بێ ئه‌وه‌ی شتێکی پێ بێ بۆ وتن وه‌نه‌وزی ئه‌دا. جار به جارێک دار و دیواره‌کانی ئه‌م ماڵه به ساڵاچووه ده‌بوونه ماری حه‌و سه‌ر و شاهۆ له ئاستیان وه‌ک که‌روێشک یان ئاسکێکی ترسا‌و ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت و پاش چه‌ن کاتژمێر که ده‌تگوت به‌ری به‌یانه ته‌زوویه‌کی خۆش له ملیه‌وه ده‌ستی ئه‌کرد به را کردن و پاش بزواندنی ناوشانی له بازنه‌ی که‌مه‌ری‌دا ون ده‌بوو و که چاوی له حه‌وشه ده‌کرد، نا ،به‌داخه‌وه هێشتا دار چرابرقی به‌ر ده‌رکه‌که‌یان تاریکی ده‌سووتاند و نه‌ونه‌مامه‌که‌ی باخچه‌ی ئه‌م ماڵه‌ی ده‌گه‌شانده‌وه و سێبه‌رێکی سام هێنه‌ری له‌م دار مێوه به سه‌ر دیواره‌کاندا ده‌نه‌خشاند، به شێوه‌یه‌ک که دیواره‌کان خۆیان پتر راده‌گرت و له‌وه ده‌چوو ته‌سک‌تر بوبێتنه‌وه و جێگایه‌کی به‌س که‌متریان گرتبێ.
له درزی په‌نجه‌ره‌که‌وه سووزی سه‌رمایه‌کی سه‌یر، وه‌ک نه‌شته‌ر له دڵی کار ده‌کا و ده‌ڵێی گیانی درزی ئاژن ده‌کرێ. سه‌رمایه‌ک که له مێژه بووه به هاوڕێی حه‌وشه و تاریکی و دار مێو ودیوار و شه‌و. سه‌ر سووڕهێنه‌رتر له‌و سه‌رمای ناو جه‌نگه‌ی به‌هاره ئه‌وه بوو که ته‌نانه‌ت گه‌ر ئاگریشت له ئامێز بگرتبایێ دیسان ئاگر و گه‌رمی پاشه‌کشێیان ده‌کرد و له‌وه ده‌چوو سه‌ودایه‌کی چاکیان له‌گه‌ڵ سه‌رما کردبێ.
کاتژمێر ئیتر له‌م هه‌موو هات و چووه بێ ئاکام و سه‌یر و سه‌مه‌ره شه‌که‌ت ببوو، زۆر به ئه‌سپایی به دزی چاوه‌زیته‌کانی شاهۆوه ماوه‌یه‌ک هیلاکی ده‌ر ئه‌کرد و دیسان به رێگایه‌کی باریک به‌ڵام درێژ هه‌نگاوه وردیله‌کانی ئه‌خسته رێ.
- ئه‌رێ تۆ ناته‌وێ بخه‌وی؟
ئه‌م وته‌یه ئاوێته‌ی هه‌را و هوریای خه‌یاڵی شاهۆ ده‌بێ و له وڵام دا له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ:
- من دوێ شه‌و خه‌وتم ، بچۆ بنوو کاکه گیان تۆ هیلاکی
- باشه کاکه من ده‌نووم به‌ڵام...
ناکاو زرم و کوت ئه‌ونده زۆر ده‌بێ که ته‌نیا جوڵانه‌وه‌ی ده‌بینێ، زۆر شه‌که‌ت بووه به‌ڵام ده‌بێ خۆڕاگر بێ و ئه‌رکی سه‌رشانی به‌جێ بهێنێ و ئه‌مشه‌ویش وه‌ک ده‌یان شه‌وی دیکه وریا بێ و له په‌نجه‌ره‌یه‌کی بێ هێزه‌وه چاو ده‌بڕێته رێگایه‌کی لار و له‌وێر و هه‌ندێ جار سه‌رما شه‌پۆل لێ ئه‌دا و ته‌نیا ئاورینگی هه‌ناوی شاهۆیه که له‌مپه‌ڕه.
بۆ هه‌ر مژێک له جگه‌ره‌که‌ی سه‌ر دێنێته خواره‌وه و هه‌موو کات ده‌بێ له بیری بێ که نابێ له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌دا به شه‌وا جگه‌ره بکێشێ، یه‌ک دوو مژ، یه‌ک له دوای یه‌ک،یه‌ک له یه‌ک قورس‌تر و پتر سیه‌کانی ده‌جوڵێنێته‌وه، تا مژه‌کانی قورس‌تر ده‌بێ وێنه‌ی به خاڵ کوتاوی سه‌ر مه‌چه‌کی چاکتر ون ده‌بێ، ون بوونێک له وێنه‌ی ون بوونی چه‌پکه هێرۆکانی ده‌س هه‌تاوی خوشکی که ساڵێکیان یاسا ده‌رچوو: چه‌پکه هێرۆ قه‌دغه‌یه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌رگێکی به ته‌نیا بێ.
چاوه‌کانی زیت‌تر له‌وه‌ی که ده‌بێ ببێ، خۆیان له بوومه‌لێڵ‌دا ده‌نوێنن و سوور هه‌ڵگه‌ڕانیان به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ، خاترجه‌م بێ که ئه‌مشه‌ویش خه‌و بێتوو چاوی شاهۆی مێردی نه‌چووه و روونه که وڵامی پرسیاره‌که‌ی شه‌وی نا و ده‌یان نابوو!
له مێژ بوو شه‌ونخوونی و چاوداچڕان له کاتژمێر بۆ شاهۆ ئاسایی ببووه‌وه و جار له‌گه‌ڵ جار بۆ دڵنیا ئه‌سته‌م‌تر و ناخۆش‌تر ده‌بوو.
کاتژمێر به رۆژدا باڵ ده‌گرێته‌وه و به شه‌ودا هیلاک و ماندوو و ره‌نگه لاقه‌کانیئ له سه‌رمادا گۆ نه‌کا که بڕوا.
دیسان شه‌و و شه‌وێکی‌تر و دیسان شه‌و و ره‌نگه دوا شه‌و
- دوێ‌شه‌ویش دیسان نه‌خه‌وتی!! به‌خوا ئاخری دیق به من ئه‌که‌ی و خۆیشت له‌به‌ر بێ خه‌وی ده‌مری.
- من خه‌وتم، من له‌وه‌تی بووم خه‌وتم.
- به‌زیاوم نه‌کرد له‌م خه‌وه‌ی تۆ!
جۆری ده‌م و فڵچی دڵنیا و شێوه‌ی قسه کردنی له دوێرد ده‌چوو و به شێوه‌یه‌کی سه‌یر دڵی شاهۆ هات به‌یه‌کا.
یه‌ک دوو هێڵنج و ناکاو رشانه‌وه، رشانه‌وه‌یه‌ک سه‌یر دزێو و بۆگه‌ن. له‌وه ده‌چوو له مێژ بوو که ئه‌م شتانه له‌شی شاهۆیان قورس کردبێ.
دڵنیا به گورجی ته‌شتێکی فریا ده‌خا ، ئه‌ژنۆکانی ده‌که‌ونه له‌رز، به ئه‌سپایی رائه‌کشێ و ملی له‌سه‌ر ته‌شته‌که ئه‌نێ، تا دڵنیا ده‌چێ په‌ڕۆیه‌کی بۆ بهێنێ که ده‌س و پلی پێ خاوێن کاته‌وه به شێوه‌یه‌ک که هه‌موو کات دایکی سه‌ری ده‌گرت له کاتی رشانه‌وه‌دا، سه‌ری خۆی ده‌گرێ و هه‌ست به نه‌رمی ده‌سی ناوچاویه‌وه ده‌کا و :
رۆڵه گیان ئێمه به‌رگه‌ی ئه‌م ته‌کان و شه‌کانانه ناگرین، بخاتری خوا له‌م به‌وبه‌ختیه بمان پارێزه، خۆمان به‌قه‌ت دنیا خوا قوری کرده به سه‌رمانا...ئای رۆڵه یاخوا دایکت زوخاو هه‌ڵێنێ، ئه‌رێ بۆوات لێ هات؟
زرم و کوت و روخان دیسان جێ به‌م وتانه ته‌نگ ده‌که‌ن و هاوارێک ده‌بێته تاقه سواری سارای گوێی و ده‌ڵێی ئه‌م ده‌نگه هیچ سامێکی له‌و زرم و کوتانه نییه:
- لێره گه‌ڕێ ،ئه‌و کوڕه که کۆڵ و بڕۆ
ده‌نگێکی به‌رز و به‌خۆ، گورج و گۆڵ
هه‌ست به ته‌ڕی ده‌کا، له‌وه ده‌چێ جل و به‌رگه‌کانی شه‌ڵاڵی ئاره‌ق و ئاو یان خوێن و زووخاو بووبێ، داخۆ کامیانه؟؟!!
که چاو هه‌ڵێنێ ، دڵنیا هه‌ر به‌و ده‌م و فڵچه دوێرد ئاساییه‌وه دێت و ده‌ڕوا و وێنه‌یه‌ک به ناوچاوانی دیواری ژووره‌که‌دا خۆی ده‌نوێنێ: چين ژن و پیاو به جل و به‌رگی سه‌یر شيپ و شۆڕ و ناحه‌زه‌وه ، به شێوه‌یه‌ک که مرۆڤ وا تێ‌ده‌گا ئه‌مانه هیچ له جوانی و جوانکاری نازانن، سه‌ریان شۆڕ کردوه‌ته‌وه و وێنه‌که بووه به به‌ڵگه‌ی ناشرینی ئه‌و مرۆڤانه! به هه‌وه‌ڵ نیگا ته‌رمی کۆن که‌وتووی زه‌رده‌خه‌نه و خۆشی که بۆگه‌نه‌که‌ی رۆژه رێیه‌ک ده‌ڕوا خۆی ده‌نوێنێ که به سه‌ر جل و به‌رگی و ناوچاوانی مرۆڤه‌کانه‌وه وشک بووه.
هێدی هێدی دڵی پڕ ده‌بێ و ئه‌م جار شيپۆل شه‌پۆل فرمێسک کێڵگه‌ی روومه‌تی پاراو ده‌که‌ن.
سووزێکی سه‌رمای ناسراوه سه‌یر ناوچاوانی ئه‌ته‌زێنێ له‌وه ده‌چێ به‌ری به‌یان بێ، به توندی هه‌ڵده‌ستێ و هه‌ڕا ده‌کاته حه‌وشه و ده‌س ئه‌داته قوڵه‌نگ و به‌ر ده‌بێته گیانی دیوار و دار مێو، به‌ڵام شاهۆ زۆر لاواز بووه ، سه‌رما دیسان ته‌وژم دێنێته سه‌ر شان و قۆڵی و به گورجی دێته‌وه ماڵۆ،بۆ یه‌ک چرکه له خۆی ده‌ترسێ، به هێواشی ئه‌م وشانه له مێشکیا هاتن و چوون: باشه سه‌رما چی به‌سه‌ر دار مێو دیواره‌وه هه‌یه؟ باشه من به‌وا ده‌که‌م؟!
دیسان شه‌و و شه‌وێکی‌تر و دیسان شه‌و و ره‌نگه دوا شه‌و
ره‌نگه ئه‌م شه‌و دوا شه‌و بێ.
شاهۆ شووره‌کانی هزری شل ده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێ خۆی بداته ده‌س شاڵاوی بیره‌وه‌ری و ده‌نگ و دیمه‌نێکی کۆن و ناسراو وخۆشه‌ویستی‌تر ببینێ:
- ئه‌رێ زحر سارده چ بکه‌ین؟
هێشتا پیته دوایه‌کانی وشه ئاخره‌که‌ی ئه‌م ره‌سته‌یه ته‌واو نه‌بوو که...
که شاهۆ وێنه‌ی به دیواره‌وه هه‌ڵواسراوی له ئامێز گرت و رچه‌ی رێگای حه‌وشه‌ی دیسان شکاند و به په‌نجه ماندووه‌کانی بنجی دار مێوی دایه‌وه و زۆر به گورجی له‌قێ شه‌مچه‌ی خسته داوێن دار مێوی ویشک بوو. وێنه‌که‌یش به‌سه‌ر شاخ و به‌رگیه‌وه به ئسپایی بۆ هه‌میشه راکشابوو. هه‌ر هه‌موویانی کرده قوربانی له‌قێ شه‌مچه
- چه‌ن ئاگرێکی سه‌یر سوور و گه‌رم، دڵنیا...دڵنیا وه‌ره ...چه‌ن گه‌رمه...خه‌وم دێ،ده‌مه‌وێ له ئامێزت بنووم.
به‌فرانباری2708
سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|